پارتی زەمینە خۆشدەکات بۆ بەردەوامی حکومەت بێ پەرلەمان

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 4ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • چارەسەری “نێوەندگیر” بۆ کێشەی نێوان هەولێر و بەغداد هەیە، پێشبینی دەکرێت دۆسیەی بودجە زوو چارەسەر بێت
  • ئاو، سنور و ئابوری، سێ دۆسیەی نێوان عێراق و تورکیایە لە ویلایەتی نوێی ئەردۆغاندا
  • بانکی ناوەندی لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاد لە ملیارێک و 270 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت

شەرقولئەوسەت

  • رێککەوتنێکی سیاسی نهێنی لەگەڵ کورد، پەسەند کردنی بودجە خێرادەکات
  • لێکترازان لەنێو سوننەکانی عێراق زیادى کردووە
  • ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ “حوکمی مەدەنی” لە سودان دوپاتدەکاتەوە

عەرەب

  • پارتی زەمینە خۆشدەکات بۆ بەردەوامی حکومەت بێ پەرلەمان
  • دوو حزبە کوردیەکە مێژوویەکیان هەیە لە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا
  • ئەردۆغان داوای پشتگیری ئۆپۆزسیۆن دەکات

قودسی عەرەبی

  • ئێران سەرقاڵە بەبابەتی ئاسایشی سنورەکان لەگەڵ عێراق
  • ئایندەیەکی ناڕوون چاوەڕێی رکابەرەکەی ئەردۆغانە
  • میسڕیەکان توڕەن لە زیادبوونی باج و رسومات

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە بەهای یەک ملیار پاوەن راهێنان بە پزیشک و پەرستار دەکات بۆ چارەسەری کورتهێنانی ستافی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی
  • راوێژکارێکی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت پێویستییان بە چەکی زیاترە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پوتین و یەکێتی ئەوروپاش هەوڵەکانی وەک پێویست نین
  • لە چاوەڕوانی دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین بۆ سەر روسیا، هیچ کات لەوە قورستر نییە کە پێشبینی بکەیت شەڕی داهاتوو چۆن دەبێت

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • روداوی شەمەندەفەرەکەی هیندستان کە بەهۆیەوەی 288 کەس گیانیان لەدەستدا، خراپترین روداوی شەمەندەفەر بووە لە ساڵی 1981ەوە
  • سەرەڕای بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوانیان چین و ئەمریکا تا ئێستا لەسەر پرسی تایوان و دەریای باشوری چین ناکۆکن
  • بەهۆی سنوردارکردنی هەناردەی چیپی ئەلیکترۆنی لەلایەن یابانەوە، چین زیانێکی زۆری بواری بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای بەردەکەوێت

واشنتن پۆست

  • جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا وردە وردە هێڵە سورەکانی پوتین زیاتر دەبەزێنێت و لەبەرامبەردا پوتین هیچ کاردانەوەیەکی نییە
  • بەهۆی هێرشە موشەکیی و درۆنەکانی روسیاوە، دانیشووانی کیڤی پایتەختی ئۆکراین شەوەکانیان بێ خەو بەڕێدەکەن
  • بەکارهێنانی چەکی ناتۆ بۆ ئەنجامدانی هێرش لەنێو خاکی روسیادا، گومانەکان لەبارەی دەسەڵاتی ئۆکراین و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە زیاتر دەکات

عەرەب نیوز

  • لە پێکدادانێکدا لەگەڵ سەربازانی سنورنیی میسر، سێ سەربازی سوپای ئیسرائیل کوژران
  • بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆی سودانەوە، رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی تەرمی 180 کوژراوی بێ ناسنامەیان بەخاکسپارد
  • نزیکەی 50 چەکداری دەستبەسەرکراوی داعش و 168 ئەندامی خێزانەکانیان لە سوریاوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • ئەردۆغان سوێندی خوارد و دەستی بە کار کرد
  • ئەردۆغان 15 وەزیری گۆڕی
  • ئەردۆغان: پێکەوە بەدوای ئاشتیدا بگەڕێین

سوزجو

  • موچەی کارمەندان و خانەنشینان زیاد دەکرێت
  • ئەردۆغان بۆ سێیەم جار بووە سەرۆککۆماری تورکیا
  • ئەنجومەنی ناوەندی جەهەپە بڕیاریدا کلچدارئۆغلۆ وەک سەرۆکی پارتەکە بمێنێتەوە

ئاکشام

  • ئەردۆغان: بەردەوامی بە گەورەکردنی تورکیا دەدەین
  • رۆژی سێشەممە یەکەم کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبێتەوە
  • کۆسۆڤۆ لە چوارچێوەی ناتۆدا داوای کۆماندۆی تورکیا دەکات

یەنی مەساژ

  • 21 سەرۆکی وڵاتان بەشداریان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەردۆغان کرد
  • 449 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لەنێو شەڕدا دەژین
  • زیلینسکی هیوای بە ناتۆ نەماوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button