ئەمڕۆ ئەردۆغان کابینە تازەکەى رادەگەیەنێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 3ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

 

سەباح

  • لیژنەى دارایی چاوەڕێى رێککەوتنە لەبارەى مادەکانى تایبەت بە هەرێم و رەنگە سبەى یاخود دووشەممە پرۆژەیاساى بودجە بخرێتە دەنگدانەوە
  • پارتى دەڵێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان نەبووەتە کاربەڕێکەر
  • پێشبینى دەکرێت تورکیا بەردانەوەى بەشەئاوى عێراق زیاد بکات

 

شەرقولئەوسەت

  • وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ بەشدارى لە کۆبوونەوەى وڵاتانى هاوپەیمانى “شەڕى دژى داعش” دەگاتە سعودییە
  • باڵیۆزى چین لە بەغداد جەخت لە گرنگى رێگەى “پەرەپێدان” دەکاتەوە بۆ ناوچەکە
  • ئێران دانیمارکییەک و نەمساوییەک ئازاد دەکات، هێشتا زیاتر لە 10 بیانى لە زیندانەکانى ئێراندا ماون

قودسى عەرەبى

  • ئەڵمانیا سوورە لەسەر دەستگیرکردنى “پوتین” لەکاتى سەردانەکەى بۆ ئەفریقیاى باشوور، بەڵام “کیپ تاون” خۆى لە بابەتەکە دەدزێتەوە
  • جوتیارانى کورد و تورکمان لە کەرکوک داواى گەڕانەوەى زەوییەوە داگیرکراوەکانیان دەکەن
  • نەتەوەیەکگرتووەکان: ئیمارات بەردەوامە لە هێشتنەوەى چالاکانى مافى مرۆڤ لە زیندانەکان سەربارى تەواوبوونى ماوەى سزاکانیان

عەرەب

  • جەزیرە عەبدولسەمەد ناسر بێژەرى کەناڵەکە بەهۆى تویتێکەوە دەردەکات
  • سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆتوبەندکراوە: نە بودجە هەیە و نە دەتوانێت گۆڕانکاریی لە حکومەتدا بکات
  • تونس بەنیازە باج بخاتە سەر دەوڵەمەندەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى قەیرانى دارایی

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین، مانگی رابردوو بە نهێنی سەدانی وڵاتەکەی کردووە
  • ئەو سەربازە میلیشیایانەی لەدژی ئۆکراین شەڕدەکەن لەلایەن کۆمپانیاى وزەی گازپرۆمی روسییەوە دامەزرێندراون و پشتیوانی دەکرێن
  • بەهۆی روداوێکی شەمەندەفەر لە هیندستان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا

یوئێس ئەی تودەی

  • ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەیەوێت پلانی لێخۆشبوونی قەرزی خوێندکارانی وڵاتەکەی، کە لەلایەن بایدنەوە دانراوە، ‌هەڵبوشێنێتەوە
  • بەهۆی کەمی دەرمانی جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشی شێرپەنجە، ژیانی 100 هەزار نەخۆشی ئەمریکا لە مەترسیدایە
  • جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، دەستخۆشی لە کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرزکردنی پارە بۆ وڵاتەکەیان

چاینە دەیلی

  • شاندی ئاشتەوایی چین کە بۆ وڵاتانی ئۆراسیا نێردرابوون دەڵێن کۆدەنگی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئۆکراین پێویستی بە پەلەکردن هەیە
  • سەرۆکی چین دەڵێت بۆ بە مۆدێرنیزەکردنی چین پێویستە متمانەمان بە خۆمان بەهێزتر بکەین و لە کلتور و مێژووی وڵاتەکەمان شارەزابین
  • ئەو تیمە کەشتیوانییەی چین کە شەش مانگ لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان مانەوە، دوای ئاڵوگۆڕکردنیان بە تیمێکی دیکە، بەیانی دەگەڕێنەوە سەر زەوی

عەرەب نیوز

  • خانمی یەکەمی ئەمریکا لەسەدانێکی شەش رۆژەدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەوروپا، ئێستا لە میسرە
  • دوای وەستانی گفتوگۆی ئاشتی لە سودان، شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و خەڵکیی دۆخەکە بە کابوس وەسفدەکەن
  • سوپای ئیسرائیل منداڵێکی سێ ساڵانی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین بریندارکردووە و ئێستا لە دۆخێکی خراپدایە

 

رۆژنامە تورکییەکان

ئاکشام

  • ئەمڕۆ ئەردۆغان کابینە تازەکەى رادەگەیەنێت
  • پەرلەمانتارە تازەکانى پارتی چەپی سەوز مارشی نەتەوەیی تورکیایان نەگوتەوە
  • ئەمڕۆ سکرتێری گشتی ناتۆ لە پەرلەمانی تورکیا بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردی ئەردۆغان وەک سەرۆککۆمار دەکات

یەنی شەفەق

  • مەنسور یاڤاش سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە ئەو کارمەندانە دووردەخاتەوە کە دەنگیان بە کلچدارئۆغلۆ نەداوە
  • هەناردەی تورکیا لە مانگی ئایاردا بە رێژەی 14.4% زیادی کردووە
  • دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە وەک بە تەمەنترین پەرلەمانتاری تورکیا سوێندی یاسایی خوارد

حوریەت

  • کلچدارئۆغلۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەکان دەکات
  • نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات
  • بەهۆی نەدانی ڤیزەوە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، گەشتی کەشتیوانی ناوخۆیی لە تورکیا زۆر بووە

سوزجو

  • کلچدارئۆغلۆ: لە ژیانمدا یەکەمجارە ببینم بەم ئەندازەیە لە هەڵبژاردنەکاندا درۆ بکرێت
  • نرخی هەموو کەلوپەل و خواردنێک لە تورکیا بە رێژەی 30% بەرزبووەتەوە
  • جان ئاتاڵای کە 14ی ئایار وەک پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا هەڵبژێردرا لە زیندان ئازاد نەکراوە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button