ئەمریکا سزا بەسەر سەرکردەکانى سوداندا دەسەپێنێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 2ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشەڵ تایمز

  • ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکى، سەرۆکى ئۆکراین لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرکردەکانى ئەوروپا، داواى کرد ئۆکراین ببێت بە ئەندامى ناتۆ
  • چین داوا لە سوپاى وڵاتەکەى دەکات لە رێگەى کۆمەڵێک گرێبەستى سەربازییە پێویستییەکانى دابین بکات و بەرەنگارى فشارە زۆرەکانى ئەمریکا ببێتەوە
  • نرخى خانوبەرە لە بەریتانیا دابەزیوە، بەهۆیەوە رێژەى سوى قەرزى خانوبەرە زیادى کردووە

ساوس چاینە مۆرینگ پۆست

  • بازاڕى کارى چین بەر لە تەواوبوونى قۆناغى کۆتایی زانکۆ دەرگا بەڕووى خوێندکاراندا دەکاتەوە بۆ بەرەوپێشبردنى کەرتى ئابورى وڵاتەکە
  • لە شارى هۆم کۆنگ تەنها دوێنێ 12 هەزار هەورە بروسکە تۆمارکراوە
  • چین بۆ یەکەمجار لە مێژووى خۆیدا کەشتییەکى زەبەلاحى هاوشێوەى تایتانیک دروستدەکات

واشنت پۆست

  • بەرپرسە هەواڵگرییەکانى ئەمریکا دەڵێن، ئێران سەرقاڵى زیادکردنى هێرشەکانێتى بۆسەر ئەمریکییەکان لە سوریا
  • ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا پرۆژەیاساى قەرزى پەسەندکرد، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو دووشەممە ئەنجومەنى پیرانیش دەنگى لەسەر بدات
  • بەرپرسانى تەندروستى ئەمریکا سەرقاڵى پلانى دابینکردنى چارەسەرى گرانبەهاى زەهایمەرن

عەرەب نیوز

  • بەهۆى زیادبوونى شەڕ و پێکدادانەکانى سودان و پابەندنەبوون بە ئاگربەستى ئەمریکا و سعودیە، ئەمریکا چەند سزایەک بەسەر سەرکردەکانى سوداندا دەسەپێنێت
  • شازادەى ئوردن و کچێکى سعودیە رێوڕەسمى هاوسەرگیریان ئەنجامدا و چەندین سەرکردەى وڵاتان ئامادەبوون
  • دادگایەکى ناوبژیوانى لوبنان پێنج چەکدارى حزبوڵاى تاوانبارکرد بە کوشتنى ناوبژیوانیکار

هەواڵی زیاتر

Back to top button