داواکاری ڤیزای ئەوروپا لەلایەن هاوڵاتیانی تورکیاوە 15%ـەوە گەیشتووەتە 50%

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 1ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • ئەوروپا پرسی ڤیزا وەک کارتێکی فشار لەدژی تورکیا بەکاردەهێنێت
  • ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت هاوڵاتیان متمانەیان بە سیستمی سەرۆکایەتیە
  • دەزگای ئامارەکانی تورکیا: ئابوری تورکیا بە رێژەی 4% بەرزبووەتەوە

سوزجو

  • داواکاری ڤیزای ئەوروپا لەلایەن هاوڵاتیانی تورکیاوە 15%ـەوە گەیشتووەتە 50%
  • هەوڵدەدرێت قەدەغەی کارکردنی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆدا بسەپێندرێت
  • ئەردۆغان بڕیاری کۆتایی لەسەر گۆڕینی بەشێک لە وەزیرەکانی داوە

 

تورکیە

  • ئەردۆغان فەرمانی کرد کرێی خانوو کەم بکرێتەوە
  • ئەگەری هەیە هەندێک مادەی دەستوری لە تورکیا بگۆڕدرێت
  • ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ داوای گۆڕینی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی جەهەپە دەکات

قەرار

  • واشنتن: پێویستە پرسی فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف16 و ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا پێکەوە چارەسەر بکرێت
  • ئەردۆغان: هاوڵاتیانی تورکیا کۆتاییان بە سیستمی کۆنی تورکیا هێنا
  • سەرۆکی پارتی سەعادەت: زمانی بەرپرسانی دەسەڵات زیان بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • زانکۆکانی بەریتانیا دەڵێن سیستمی دابینکردنی خەرجی زانکۆکان تێکشکاوە و داوا لە حکومەت دەکەن پێیدا بچێتەوە
  • ترس و بوێریش لە ئۆکراین زۆر بەربڵاون و وڵاتەکە خۆی بۆ هێرشی پێچەوانە بۆسەر روسیا ئامادەکردووە
  • لە هێرشێکی ئەمڕۆ بەیانی روسیا بۆ سەر کیڤی پایتەختی ئۆکراین دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵن

گەڵف نیوز

  • دوبەی شارێکی دیکەی هاوشێوەی دارخورما لە کەناردەریادا دروستدەکات
  • دوای شەش هەفتە لە شەڕ و پێکدادان، سوپای سودان گفتوگۆی ئاشتییانە لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرادا دەوەستێنێت
  • بەگوێرەى سەرژمێرییەک، ژمارەی دانیشتووانی سعودیە زیاتر لە 32 ملیۆن کەسە و گەنجان 63%ی وڵاتەکە پێکدەهێنن

راپۆن تایمز

  • دوای تێکشکانی مانگە دەستکردەکەی کۆریای باکور، پیۆنگیانگ بەڵێن دەدات کە دووبارە مانگێکی دەستکردی دیکە هەڵبداتەوە
  • ناتۆ دەستی بە مەشقی سەربازیی کردووە و بەڵێن دەدات کە فینلاند وەک ئەندامێکی تازەی لە روسیا بپارێزیێت
  • بەرپرسانی ئەمریکا و ژاپۆن داوادەکەن هەماهەنگیی سێقۆڵی لەگەڵ کۆریای باشوردا رابگەیەنن

یوئێس ئەی تودەی

  • ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای قەرزی وڵاتەکەی پەسەندکرد و سنوردانانی قەرزی وڵاتەکەی تا سەرەتای ساڵی 2025 دواخست
  • بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی ئۆکراین بۆ سەر مۆسکۆ، بەرپرسانی روسیا دەڵێن ئۆکراین شەڕی هێناوەتە نێو وڵاتەکەمان
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیریی خۆی بۆ ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دووپاتدەکاتەوە

رۆژنامە فارسییەکان

ئێعتێماد

  • خامنەئی و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرژەوەندیەکانی گەلی تورکەمەنستان کۆبوونەوە
  • رێژەی خوێندکارانی کچ لە ئێران 25% کەمی کردووە
  • ئەمریکا بە نێوەندگیری قەتەر لەگەڵ تالیبان لە پەیوەندیدایە

ئیتلاعات

  • قاهیرە پێشوازی لە بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تاران دەکات
  • ئێران و تورکەمەنستان لە رووی رێگەسازی، ئاو و وزەوە هاوکاری یەکدی دەکەن
  • داواکاری گشتی ئێران: پرسی حیجاب پێویستیەکی کەلتوریە

جمهوری ئیسلامی

  • برێت مەکگورک بە مەبەستی رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە پرسی ئەتۆمیدا بە نهێنی سەردانی عەمانی کردووە
  • عەبدوڵلاهیان: پەیوەندیەکانی ئێران و ئیمارات لە کەرتی حکومەتی و تایبەت بەهێز دەبێت
  • وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداری دایە تالیبان کە خۆی لە کێشەی سەر سنورەکان بەدوور بگرێت

ئاسیا

  • کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە ئێران گەیشتە 73 هەزار تومەن
  • بانکی ناوەندی ئێران: مامەڵەکردن بە چەکی بانقی 24% زیادی کردووە
  • پەرلەمان رەزامەندیدا لەسەر پرۆژەیاسای زیادکردنی قەرزی خانوبەرە

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button