ئەو خەونەی نەهاتە دی

10 ئەستێرەی ریاڵ مەدرید خەونیان لەبەرکردنی درێسی بەرشەلۆنە بوو

چابی ئەلۆنسۆ

زۆر نزیک بوو رووبکاتە یانەی بەرشەلۆنە لە سەرەتای کاروانی وەرزشیدا وەک خۆی ئاماژەی پێداوە

لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2017 رایگەیاند کە گواردیۆلا لە ساڵی 2008 قسەی لەگەڵ کردم و پێی گووتم دەمەوێت سوود لە تواناکانت وەربگرم

بەڵام کارەکە نەگەیشتە قۆناغی کۆتایی

لوکا مۆدریچ

ئەستێرەکەی کرواتیا پێش ئەوەی رووبکاتە یانەی ریاڵ مەدرید خەونی ئەوە بوو یاری بۆ بەرشەلۆنە بکات

چەندین جار دەچووە یاریگەی کامپ نۆو بۆ سەیرکردنی یارییەکانی یانەی بەرشەلۆنە

راکیتیچ کە هاوڕێییەتی و لە هەڵبژاردەی کرواتیاش پێکەوە یاریدەکەن رایگەیاند “بەرشەلۆنە یانەیەکی خۆشەویستە لای خەڵکی کرواتیا و لەلای لوکا مۆدریچیش هەر وایە

زەینەدین زیدان

چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی زیدان هەیە کە خۆی دەڵێت من هاندەری یانەی بەرشەلۆنەم

( بەلای منەوە یۆڤنتۆس یانەیەکی گەورەیە، لە منداڵیمەوە من هاندەری یۆڤنتۆسم لە ئیتاڵیا و بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا ئەوان دوو یانەی گەورەن )

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

لە ڤیدیۆیەکی پێشوودا، پێش ئەوەی رووبکاتە یانەی مانچستەر یونایتد کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەسفی یاریزانانی بەرشەلۆنە دەکات، وە لەو کاتەدا رایگەیاند کە یانەی بەرشەلۆنە یانەی خەونەکانە بەلای منەوە.

بەرشەلۆنە یانەیەکی ناوازەیە، یاریزانی باش و ناوازەی تێدایە، بەلای منەوە یانەی خەونەکانە

دەیڤید بێکهام

لە وێنەیەکدا لە ساڵی 1992 کە بێکهام لەگەڵ گاری نیڤڵ و کریس کاسپەر دەردەکەوێت درێسی یانەی بەرشەلۆنەی پۆشیوە، کە دەریدەخات ئەو ئەستێرەیە لە منداڵییەوە بەو یانەیەوە پەیوەستە

هەروەها لە چەندین ڤیدیۆو وێنەدا منداڵەکانی بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەو درێسی لیۆ مێسییەوە دەرکەوتوون

مەسعود ئۆزێل

ئەستێرە ئەڵمانییەکە زۆر نزیکبوو لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات بەڵام ئەوکاتە گواردیۆلا پەیوەندییەکەی هەڵوەشاندەوە

دواتر ئۆزێل بە یەکەم گرێبەستی یانەی ریاڵ مەدرید رازی بوو

لەو کاتەدا رۆژنامەی بێڵد گووتی ” هەموو شتێک نزیک بوو بەرشەلۆنە یانە نوێیەکەی ئۆزێل بوو، بەڵام گواردیۆلا نە ویستی لەگەڵی کۆببێتەوە نە پەیوەندی پێوەکرد، لەبەر ئەوە پەیوەندیکردنەکە لە بەرشەلۆنەوە گۆڕا بۆ ریاڵ مەدرید”

ئیسکۆ

لەکاتی لاویدا چەندین جار بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە دەرکەوتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خۆیدا بڵاویدەکردنەوە

ساڵی 2017 زۆر نزیک بوو کە پەیوەندی بکات بە یانە کەتەلۆنییەکەوە، بەڵام کێشە کەوتە گرێبەستەکەو پەیوەندیکرد بە ریاڵ مەدریدەوە

دوای پەیوەندیکردنیشی بە یانەی شاهانە، ئیسکۆ لە ئینستاگرام وێنەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بڵاوکردەوە کە کیسەیەک چپسی بەدەستەوەیەو لۆگۆی بەرشەلۆنەی لەسەرە.

تۆنی کروس

خەونی ئەستێرەکەی ئەڵمانیاش یاریکردن بووە بۆ بلوگرانا، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی تەئکید دەکاتەوە کە لە ساڵی 2014 بە ئاسانی دەیتوانی کروس لە بایرن میونشنەوە بگوازێتەوە، هەروەهە رۆژنامەی ئیرۆبرۆدیکۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە بەرشەلۆنە دوو جار هەلی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی لەدەستداوە.

کەریم بنزیما

10 ساڵ پێش ئێستا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی خۆشەویستی خۆی بۆ بەرشەلۆنە نەشاردەوەو گووتی خەونم یاریکردنە لە یاریگەی کامپ نۆو لە داهاتوودا

بەڵام دوای یەک ساڵ لەو قسانە شتەکان هەڵگەڕانەوەو

پەیوەندیکرد بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە رۆژنامەی سپۆرت گووتی یانەی بەرشەلۆنە نەیوسیتووە بنزیما بگوازێتەوە.

خامیس رۆدریگێز

ساڵی 2014 یاریزانە کۆڵۆمبییەکە روویکردە ریاڵ مەدرید بەڵام نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لەگەڵی بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی پلانەکانی زیدان بوو

رۆدریگێز بە هاوڕێکانی راگەیاندبوو کە خەونی ئەو یاریکردن بووە لەگەڵ بەرشەلۆنە و لە تەنیشت مێسی یەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button