پەیوەندی هەدەپە لەگەڵ خەڵک لاواز بووە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 31ى ئایارى 2023

رۆژنامە ئینگلزییەکان

گاردیان

  • حکومەتی بەریتانیا تۆمەتبار دەکرێت بە شاردنەوەی ئەو کارە قەدەغانەی وەزیرەکان لەسەردەمی کۆرۆنادا کردویانە
  • دوای هێرشە درۆنییەکانی سەر مۆسکۆ، کۆشکی کرێملین هەڕەشەی گرتنەبەری قورسترین رێکار لەدژی ئۆکراین دەکات
  • روسیا دەڵێت، بەهۆی هێرشێکی ئۆکراینەوە بۆسەر شاری بیلگۆرۆد، پاڵاوگەیەکی نەوتی شارەکە گڕی گرتووە

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • یەکەم کەشتیی شارستانی ناجەنگی ئاسمانیی چین بەسەلامەتی گەیشتە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی و 5 مانگ دەمێنێتەوە
  • ئەو مانگە دەستکردەی کۆریای باکور بەنیازبوو بۆ چاودێری جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا بەکاری بهێنێت، تێکشکا و کەوتە نێو دەریاوە
  • پنتاگۆن دەڵێت فڕۆکەیەکی جەنگیی چین مانۆڕی زۆر توندی لەنزیک فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا کردووە

واشنتن پۆست

  • بەهۆی یەکەم هێرش بۆسەر شوێنی نیشتەجێبوون لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا، پێدەچێت گرژییەکانی ئۆکراین و روسیا زیاتر بن
  • سەرەڕای ناڕەزایەتی زۆر لەبارەی قەرزکردنی پارە لەلایەن ئەمریکاوە، کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە
  • بەهۆی زۆری بەکارهێنانی مۆبایل لە پۆلدا، بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، هێنانی مۆبایل بۆ قوتابخانەکان قەدەغەدەکەن

عەرەب نیوز

  • دوای رفاندنی هاوڵاتییەکی سعودیی لە لوبنان بۆ وەرگرتنی سەرانە لە کەسوکارەکەیی، سوپای لوبنان لە ئۆپەراسیۆنێکدا رزگاری کرد
  • دوای درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی سودان، شەڕ و پێکدادان لە خەرتومی پایتەخت کەمبووەتەوە
  • حکومەتی یەمەن و گروپی حوسییەکان تەرمی 52 شەڕکەرییان ئاڵوگۆڕکرد دوای ئەوەی هێرشی زەمینی و زەمینی بۆسەر سوپای وڵاتەکە زیادیکردووە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • باشوورى عێراق خەون بە لەدایکبوونى پارێزگایەکى تازەوە دەبینێت بەناوى “سومەر”
  • بەغداد و واشنتن تاوتوێى گواستنەوەى خێزانەکانى کەمپى هۆل دەکەن بۆ نێوخۆى عێراق
  • ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى دەربڕى لەسەر داواکارییەکانى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان

مەدا

  • “چوارچێوە” پێشنیازى تازە لەبارەى قەیرانى بودجە پێشکەش دەکات و “پارتى” پابەندە بە رێککەوتنى هەولێر-بەغداد
  • راپۆرتێکى ئیتاڵى: پاشماوەى پیشەسازى نەوت حاڵەتەکانى توشبوون بە شێرپەنجە لە عێراق زیاتر دەکات
  • ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق: داعش چەکە قورسەکانى لەدەست داوە

شەرقولئەوسەت

  • عێراق جوڵەکانى دەستپێدەکات بەرلەوەى ئێران هێرش بکاتە سەر حزبە کوردییەکانى رۆژهەڵات
  • ئەنجومەنى وەزیرانى سعودییە دەرەنجامى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى هەماهەنگى سعودى-عێراقى بەرزدەنرخێنێت
  • ئێران دووەم رۆژنامەنووس لەسەر دۆسیەى “ژینا ئەمینى” دادگایی دەکات بەهۆى ئەوەى “وێنە”ى گرتووە، رەنگە سزاکەى بگاتە لەسێدارەدان

قودسى عەرەبى

  • بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵیی قەیرانى نێوان هەولێر و بەغداد قوڵتر دەکاتەوە
  • هادى عامرى و فوئاد حسێن ئەرکى گۆڕانکارى لەو مادانەى بودجە لەئەستۆ دەگرن کە تایبەتن بە هەرێمى کوردستان
  • واشنتن سزاى تازە بەسەر سیستمى موشەکى دیمەشقدا دەسەپێنێت بۆ پارێزگاری لە کێڵگە نەوتییەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا

رۆژنامە تورکییەکان

سوزجو

  • دەسەڵات دەستی بە رێوشوێنەکانی لەدژی ئۆپۆزسیۆن کرد
  • حکومەت دەستی بە لێپرسینەوە لەگەڵ کەناڵەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد
  • بەڕێوەبەری جەهەپە گۆڕانکاری بەسەردا دێت

حوریەت

  • ئەردۆغان: بڕیارمانداوە هەڵاوسان بۆ یەک ژمارەیی کەم بکەینەوە
  • بایدن داوا دەکات تورکیا رێگە بدات سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ
  • وەرزی گەشتیاری هاوینە لە ئەستەنبوڵ دەستیپێکرد

ئاکشام

  • لە ئەنقەرە لافاو هەستا و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاند
  • لە حەوت پارێزگا کە شارەوانیەکان لە دەستی جەهەپەدایە ئەردۆغان سەرکەوت
  • ئەندامی پەکەکە لە سوید وێنەی ئەردۆغانیان سوتاند

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردی لە هانۆڤەری ئەڵمانیا سازکرا
  • سوپای تورکیا 133 جار هێرشی کردە سەر گەریلاکانی پەکەکە
  • پەیوەندی هەدەپە لەگەڵ خەڵک لاواز بووە

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • لە ئێران هەزار و 121 دادوەر و هەشت سەرۆک شارەوانی ژن هەن
  • قەرزی خانوبەرە لە ئێران بۆ 200 ملیۆن تومەن زیادکرا
  • سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی ئێران گەیشتە واشنتن

ئافتاب

  • چین، سعودی، قەتەر و ئیمارات لەبەرامبەر کردەوەکانی تاڵیبان بێدەنگن
  • گەشتی دەرەوەی وڵات 28% زیادی کردووە
  • ساڵانە 15 بۆ 20 هەزار هاوڵاتی ئێرانی تووشی نەخۆشی تای ئاژەڵ دەبن

ئێعتێماد

  • ئەو دوو رۆژنامەنووسە ژنەی هەواڵی مەرگی ژینایان بڵاوکردەوە دادگایی کران
  • پلە بەرزکردنەوە بۆ مامۆستایانی سنە و کرمانشان ناکرێت
  • عەبدوڵلاهیان: پەیام گۆڕینەوە لەنێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە

ئیتلاعات

  • بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە رۆژێکدا ملیۆنێک بەرمیل زیادی کردووە
  • هەناردەی ئێران بۆ ئاسا، قەفقاس و روسیا 50% زیادی کردووە
  • رەئیسی داوا دەکات پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و تورکیا بەهێزتر بکرێت

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button