دەبێت پەرلەمانتاران مووچەکانیان بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگاى فیدراڵى عێراق بە سەرۆکایەتى دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆکى دادگا، دانیشتنى نۆیەمى لەبارەى کەیسى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدا، لە دانیشتنەکەدا دادگا کۆتایی بە دادبینى هێنا و دوا بڕیارى خۆى دا کە ئەویش بە نادەستوورى ناساندنى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان بوو.

هەروەها دادگاى فیدراڵى بڕیارى دا بە پوچەڵبوونى هەموو ئەو بڕیار و یاسانەى کە لە دواى 6ى 11ى ساڵى رابردووەوە لە پەرلەمانى کوردستان دەرچوون.

بڕیارەکەی ئەمرۆی دادگا دواى زیاتر لە شەش مانگ و ئەنجامدانى نۆ دانیشتن بوو بەگوێرەی دانیشتنەکان و ماوەکە بێت. پێدەچێت دادگا باش دیراسەی دۆخەکەی کردبێت، بۆیە بڕیاری نادەستوری بوونی ماوەدرێژکراوەکەی پەرلەمانی کوردستانی دەرکردووە.

زووم بۆ گفتوگۆی زیاتری یاسایی، میوانداری د.ئیسماعیل نامیق پسپۆری یاسایی کردووە

هەواڵی زیاتر

Back to top button