سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق بۆ 2024 دواخرا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 30ى ئایارى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، خواردنەوەی چا، چۆکلێتی رەش، سێو و توو لەگەڵ ژەمی ناتەندروستدا، هۆکارن بۆ هەبوونی زاکیرەیەکی باش
  • دوێنی دووشەممە، بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی روسیا دانیشتووانی کیێڤی پایتەختی ئۆکراین رویانکردە مۆڵەکان
  • کۆمپانیاکانی دروستکردنی خانوبەرە لە بەریتانیا دەڵێن حکومەت لەبری ئاسانکاری بۆ دروستکردنی خانوی زیاتر، بووەتە رێگر لەبەردەمیان

چاینە دەیلی

  • ئەمڕۆ چین یەکەم کەشتی ئاسمانیی شارستانی ناجەنگیی دەنێرێتە وێستگەی ئاسمانیی
  • سەرۆکی چین بەمۆدێرنیزەکردنی کەرتی پەروەردەی وڵاتەکەی خێراتر دەکات
  • مامەڵەی بازرگانیی کاڵاکان بەشێوەی ئۆنلاین لە چین روو لە زیادبوونە

 

واشنتن پۆست

  • بەهۆی کۆتاییهاتنی باری لەناکاوی کۆرۆنا لە ئەمریکا، ئەوانەی بەدەستی کۆرۆنای درێژخایەنەوە دەناڵێنن دەڵێن لەوە دەترسن پشتگوێ بخرێن
  • بەهۆی روخاندنی مزگەوتێکی شێوازی عەرەبی لە پارێزگای یوننای چین، پێکدادان لەنێوان پۆلیس و موسڵمانەکانی ئەو پارێزگایەدا رویدا
  • وڵاتی ئۆگەندا سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو کەسانەی کە هاوڕەگەزخوازن بە یاسایی کرد

 

عەرەب نیوز

  • بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ناکۆکی لە سودان، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس وڵاتەکە جێدەهێڵن
  • هێزەکانی ئیسرائیل ئەفسەرێکی دێرینی ئاسایشی فەلەستینیان کوشت و هەشت کەسی دیکەشیان بریندارکرد
  • دوای پێکدادانەکانی سەرسنوری نێوانیان، ئەفغانستان داوای چارەسەری دیبلۆماسی بۆ ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێراندا دەکات

 

 

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق بۆ 2024 دواخرا کە بڕیاربوو کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت
  • بریکارى وەزارەتى پلاندانان دەڵێت، بەهۆى دواکەوتنى پەسەندکردنى بودجەوە وادەى ئەنجامدانى سەرژمێریی گشتى گۆڕاوە
  • چین گەورەترین کڕیارى نەوتى عێراقە، هیندستان لە پلەى دووەم و ئەمریکا و کۆریاى باشوور لە پلەى سێیەمدان

مەدا

  • رێککەوتنى سەرەتایی کراوە بۆ کشانەوەى بەشێک لە پێشنیازەکانى لیژنەى دارایی لەبارەى پشکى هەرێم و چوارچێوەى هەماهەنگیش بۆدووەمجار لەسەر ئەو پرسە کۆدەبێتەوە
  • وەزیرى گواستنەوەى عێراق: رێگەى پەرەپێدان 100 هەزار هەلى کار دەڕەخسێنێت
  • بەرپرسێکى ئێرانى داواى کۆتاییهێنان بە بوونى ئۆپۆزسیۆنەکانى وڵاتەکەى دەکات لە عێراق

شەرقولئەوسەت

  • هەولێر پەرلەمانى عێراق بە “کودەتاکردن” بەسەر رێککەوتنى سیاسییەکاندا تۆمەتباردەکات
  • پاش دوو رۆژ لە سەردانەکانى بۆ هەولێر و سلێمانى، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئێران گفتوگۆ لەبارەى چالاکى حزبە کوردییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران دەکات
  • ئەو ژنە رۆژنامەنووسە دادگایی دەکرێت کە وردەکارییەکانى گیانلەدەستدانى “ژینا ئەمینى” بڵاوکردبووەوە

قودسى عەرەبى

  • گەندەڵى لە دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان بە 100 ملیۆن دۆلارى مانگانە دەخەمڵێنرێت
  • رێککەوتنى سیاسی دەکرێت بۆ هەموارکردنەوەى مادەکانى تایبەت بە کوردستان لە بودجەى عێراقدا
  • دەیان منداڵ لە خانەى بێسەرپەرشتان لە خەرتووم گیان لەدەستدەدەن و سێ منداڵیش روبەڕوى دەستدرێژى سێکسى دەبنەوە

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • ئەردۆغان شەممە یان یەکشەممە لە پەرلەمان وەک سەرۆکی نوێ سوێند دەخوات
  • هەفتەی داهاتوو کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا رادەگەیەندرێت
  • لە باکوری ئیدلب 107 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بووە و ئاوارەکانی سوریا دەگەڕێندرێنەوە

سوزجو

  • ئیمامئۆغلۆ: هیچ کەسێک نیگەران نەبێت، سەرلەنوێ دەستپێدەکەینەوە
  • ئومید ئوزداغ سەرۆکی پارتی سەرکەوتن: سوریەکان ئاهەنگی داگیرکەری لە تورکیا ساز دەکەن
  • ئەفغانیەکان لە تورکیا بە ئاڵای خۆیان سەرکەوتنی ئەردۆغانیان پیرۆز کرد

ئاکشام

  • سی ئێن ئێن: هەڵبژاردن تورکیا بەهێزتر دەکات
  • لە 81 شاری تورکیا دەنگەکانی ئەردۆغان زیادی کردووە
  • ئەردۆغان: یەکەم کارمان کەمکردنەوەى هەڵاوسان دەبێت

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • لە 14 شاری باکوری کوردستان کلچدارئۆغلۆ بە رێژەیەکی بەرچاو سەرکەوت
  • ئابوریناسان: لە تورکیا لەمەودوا گەل هەژار و دەسەڵات توندتر دەبێت
  • لە بەشێک لە میدیاکانی جیهاندا هەڵبژاردنەکانی تورکیا وەک هەڵبژاردنێکی نادادپەروەرانە باس دەکرێت

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • ئێران لە رووی هێزی کڕینەوە لەنێوان 84 وڵات لە ریزی 81میندایە
  • کرێی دوکانەکانی نێو فڕۆکەخانەکانی ئێران حەوت ئەوەندە زیادی کردووە
  • جارێکی دیکە دۆلار هەڕەشە لە تومەنی ئێرانی دەکات

ئافتاب

  • وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیری لەسەر رێککەوتنامەی سنوری نێوان ئێران و هەرێم دەکات
  • نرخی ئۆتۆمبێڵ لە ئێران هەرزان دەبێت
  • خامنەئی: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ میسر بەهێز دەکەین

ئێعتێماد

  • گران و هەڵاوسان ئێرانییەکانی تووڕە کردووە
  • سەرۆکی کاروباری نێدەوڵەتی وەزارەتی بەرگری ئێران: چەکمان بە روسیا و ئوکراینا نەداوە
  • دەسەڵاتی دادوەری ئێران پێداگیری لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای باڵاپۆشی دەکات

جمهوری ئیسلامی

  • 10 هەزار پزیشکی پسپۆڕ لە دوو ساڵی رابردوودا ئێرانیان جێهێشتووە
  • عەبدوللاهیان: کونسوڵخانەکانی ئێران لە جەددە، مەککە و مەدینە چالاککراون
  • سەرۆکی ئازەربایجان: بەم زوانە ئێمە و ئەرمینیا رێککەوتننامەی ئاشتی واژۆ دەکەین

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button