لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵا، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کارەکانی هەڵپەسارد تا کاتێکی نادیار

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 28ى ئایارى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵا، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کارەکانی هەڵپەسارد تا کاتێکی نادیار
  • فەرمانبەرانی هەرێم داوای خەرجکردنی موچەی پاشەکەوت دەکەن
  • هەوڵێکی پەرلەمانی هەیە بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت

شەرقولئەوسەت

  • پرۆژەی “رێرەوی گەشانەوە”…عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە
  • تیمێکی سعودیە لە دیمەشقن بەمەبەستی دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانە
  • لە هەڵبژاردنەکانی ئەمرۆ..ئەردۆغان بە بەختتر دەردەکەوێت لە کلچدارئۆغلۆ

عەرەب

  • بەستنەوەی موچە بە داهاتی نەوتەوە خاڵی ناکۆکی سەرەکییە لە نێوان هەولێر و بەغداد
  • هێڵێکی وشکانی، عێراق دەکات بە خاڵی پەڕینەوە لەنێوان کەنداو و ئەوروپا
  • ئێران ناڕازییە لە پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە، وەک کاردانەوەش هەناردەی گازی بۆ عێراق کەمکردووەتەوە

زەمان

  • هەرێم هەست بەبێ ئومێدی دەکات، ناکۆکیەکان لەسەر بودجە توندبوونەوە، پێش پەسەندکردنی
  • پسپۆڕان گومانیان هەیە لە سیستمی نوێی پێدانی موچەی خانەنشینان لە عێراق
  • لە چین کەسێک بەهۆی ژیری دەستکردەوە 600 هەزار دۆلاد دەدزێت

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

عەرەب نیوز

  • ئەمڕۆ هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەدەچێت و ئەردۆغان داوادەکات دەنگدەران بەشداریی بکەن و رکابەرەکەشی دەڵێت ئەمە دوا دەرچەیە
  • سەرەڕای کەمبوونەوەی پێکدادانەکانی سودان، دەرفەتی کەم هەیە بۆ چارەسەری قەیرانە مرۆییەکان
  • دوای 10 ساڵ لە دابڕان، عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ فلیپین لەبواری کشتوکاڵ، نەوت، تەندروستی و گەشتیاریی دەستپێدەکاتەوە

ئۆبزێرڤەر

  • وەزیرانی بەریتانیا لە شەڕێکی سەختدان بۆ ئەوەی نهێنییەکانی تایبەت بە پێشیلکارییەکانیان لە سەردەمی کۆرۆنادا بڵاو نەبێتەوە
  • بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو، وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بەبێ ئاگاداریی خۆیان زانیارییان لەبارەی نەخۆشانەوە داوە بە فەیسبووک
  • ئۆکراین دەڵێت یەکەم هەنگاوەکانی هێرشی پێچەوانە بۆسەر روسیا دەستیپێکردووە

سەندەی مۆرنین پۆست

  • کۆریای باشور لەبارەی بازرگانیی و هەماهەنگیی چیپی ئەلیکترۆنی لەگەڵ چیندا پەیوەندییەکانیان بەهێز دەکەن
  • بەگوێرەی راپرسییەک، دەستێوەردانی دورگەی تایوان و ناکۆکییەکانی ئەمریکا لە لوتکەی مەترسییەکاندان بۆ سەر چینییەکان
  • لە هێرشێکی بەرفراوانی روسیادا کەسێک لە کیڤ کوژرا و پوتینیش سنورەکانی بەهێزتر دەکات

واشنتن پۆست

  • ئەو هاوڵاتییە روسیانەی دژی لەشکرکێشی وڵاتەکەیانن بۆ سەر ئۆکراین، بوونەتە قوربانی جاسوسی کردن بەسەریانەوە و لەکارەکانیان دوردەخرێنەوە
  • پێشبینیدەکرێت لە کەمپەینی هەڵبژداردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی داهاتوودا ترەمپ هەڵوێست و قسەکانی توندتر بکات و تۆڵە بکاتەوە
  • لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتا وادەی قەرزکردن، جۆ بایدن و مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەگەنە رێککەوتن بۆ ئەوەی قەرزی دیکە بکەن بۆ وڵاتەکەیان

رۆژنامە تورکییەکان

تورکیە

  • ئەمڕۆ 64 ملیۆن و دوو هەزار کەس لە تورکیا سەرۆککۆماری نوێ هەڵدەبژێرن
  • شڕنەخ بووەتە دەریای نەوت و نەوتێکی زۆری لێدەردەهێندرێت
  • هاوینێکی سەخت چاوەڕێی ئەستەنبوڵ دەکات

ئایدنلک

  • راپۆرتێکی ئایدنلک: گەلی تورکیا پلانەکانی ئەمریکا پوچەڵدەکاتەوە
  • دوای هەڵبژاردن گەورەترین کێشە کە پێویستە تورکیا روبەڕوی بێتەوە ئابوریە
  • سەرۆککۆماری سڕبیا: رێگەنادەم وڵاتانی رۆژئاوا دەستوەردان لە وڵاتەکەماندا بکەن

ئانالیز

  • ئەمڕۆ هاوڵاتیانی تورکیا لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو پێنجی ئێوارە دەنگ دەدەن
  • مالیزیا و تورکیا پێکەوە فڕۆکەی جەنگی (کان)ـی تورکی دروستدەکەن
  • لە 30 ساڵی رابردوودا دەریاچەکانی تورکیا بە رێژەی 54% بچووک بوونەتەوە

یەنی چاغ

  • لە سەرتاسەری تورکیا 191 هەزار سندوقی دەنگدان دانراون
  • پێدەچێت دوای هەڵبژاردن نان و ئارد لە تورکیا گران ببێت
  • ئەمڕۆ چەکهەڵگرتن و خواردنەوەی مادە کحوڵیەکان قەدەغەیە لە تورکیا

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئیتلاعات

  • رەئیسی: هەندێک وڵات دەیانەوێت ناکۆکی لەنێوان وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک دروستبکەن
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بانگەشەکانی زێلێنسکی لەدژی ئێران بۆ راکێشانی هاوکاریەکانی رۆژئاوایە
  • هەناردەی ئێران بۆ ئاسیای ناوەڕاست، قەفقاس و روسیا 50% زیادی کردووە

جمهوری ئیسلامی

  • دەسەڵاتی دادوەری مانگێکە پرۆژەیاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمان و سەرۆککۆمار کردووە
  • وەزیری بەرگری ئێران: هێزی دەریایی وڵاتەکەمان دەتوانێت بەتەواوی ئاسایشی کەشتیە نەوتیەکانمان بپارێزێت
  • بەکارهێنانی بەنزین لە ئێران گەیشتووەتە ئاستێک ئەگەری هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات هەیە

شەهروەند

  • ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان روسیا و ئێران گەیشتووەتە 745 ملیۆن دۆلار
  • ئاستی بازرگانی دەرەکی ئێران گەیشتووەتە شەش ملیار و 51 ملیۆن دۆلار
  • پاسەوانێکی سنوری ئێران لەلایەن تالیبانەوە کوژرا

ئافتاب

  • ئەمڕۆ پاشای عومان سەردانی ئێران دەکات
  • تورکیا دیواری 96 کیلۆمەتری خۆی لەگەڵ ئێران تەواو کرد
  • ئەگەر دەریاچەی ورمێ بەتەواوی وشک ببێت، گەرمای هاوین حەوت پلە زیاد دەکات لە ناوچەکە

هەواڵی زیاتر

Back to top button