حیزبەکەی بارزانی گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەکاتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 27ى ئایارى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سەرەڕای ناڕازیبوونی پارتی، لیژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆکانیان تەواو کرد و رێککەوتن لەسەر هەموو بڕگەکانی پرۆژەیاسای بودجە بە پشکی هەرێمیشەوە
  • رووداوەکەی پەرلەمان، کوردستانی خستەوە نێو چەقبەستویی سیاسی
  • بەغداد رێرەوێکی نوێی بازرگانی بۆ جیهان دابین دەکات

شەرقولئەوسەت

  • بودجە ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغداد زیندوو دەکاتەوە
  • کێشە ناوخۆییەکانی رەوتی سەدر.. لێکترازانی سیاسیە یان فرسەتێکە بۆ بەهێزکردنەوەی هەژموونی رەوتەکە؟
  • رێککەوتنی گۆڕینەوەی زیندانیان لە نێوان بەلجیک و ئێران مشتومڕ دروستدەکات

عەرەب

  • ناکۆکیەکان لەسەر بودجە کەشی ئەرێنی نێوان بەغداد و هەولێر تێکدەدات
  • رێگای ئاوریشمی عێراق رێڕەوی ئابوری فراوان دەکات
  • سوپای سودان بە سەرکردایەتی بورهان، پەنا بۆ خانەنشینانی سەربازی دەبات

قودسی عەرەبی

  • حیزبەکەی بارزانی گۆڕانکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەکاتەوە
  • عێراق ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارێزگاکان لە کۆتایی ئەمساڵ
  • ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە داوا دەکات پشتگیری حکومەتی عێراق بکرێت

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • دۆڕانی روسیا لە شەڕی ئۆکراین دەبێتە مەترسی بۆسەر بەریتانیا، چونکە پوتین تۆڵە دەسەنێتەوە
  • دۆناڵد ترەمپ و بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشوی بەریتانیا لە ئەمریکا کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی بۆ ئۆکراین دەرببڕن
  • لە روداوێکی دەگمەندا لە باخچەیەکی ئاژەڵانی کەمبۆدیا پیاوێکی 72 ساڵ لەلایەن 40 تیمساحەوە پارچە پارچە کرا

عەرەب نیوز

  • مەترسی لەسەر ئاگربەستەکەی سودان هەیە و سوپای وڵاتەکە داوا لە سەربازە خانەنشینکراوەکان دەکات بچەنەوە خزمەتی سەربازی
  • پێناچێت شەڕی روسیا و ئۆکراین بەمنزیکانە کۆتایی بێت
  • بەگوێرەی بەداواداچونێک، سوپای ئیسرائیل ساڵانە 1000 منداڵی فەڵەستینی کە تەمەنیان دەوربەری 12 ساڵانە دەستگیردەکات

ژاپۆن تایمز

  • قەرزی دارایی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی دەبێت
  • بەرپرسانی پیشەسازی ژاپۆن و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر ئەوەی پەرە بە هەماهەنگییەکانیان بدەن
  • بەگوێرەی راپرسییەک، 97%ی دەرچووانی زانکۆکانی ژاپۆن دامەزرێندراون

واشنتن پۆست

  • جانێت یێڵنی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت لە 5ی مانگی داهاتوودا بودجەی وڵاتەکەی تەواو دەبێت
  • کەنداڵەکانی کەناردەریای کالیفۆرنیا بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە بەرەو داڕمان دەچن
  • لە روداوێکی دەگمەندا، سەرنشینی فڕۆکەیەک کە لە ئاسمانی کۆریای باشور لە فریندا بووە، دەرگای فڕۆکەکەی کردووەتەوە و بەهۆیەوە دەستگیرکراوە

رۆژنامە تورکییەکان

یەنی چاغ

  • سەرۆکی پارتی باش: لەم هەڵبژاردنەدا یان هەژاری یاخود خۆشگوزەرانی هەڵدەبژێرین
  • عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەڤا: دەنگدان بە ئەردۆغان بە واتای قوبڵکردنى هەژاری دێت
  • لە ئەوروپا ملیۆنێک و 902 هەزار و 417 کەس دەنگیان داوە

ئایدنلک

  • جەهەپە بەڵێنی خۆبەڕێوەبەری وەک سوریا بە هەدەپە داوە
  • چاوشئۆغلۆ: جەهەپە ئێستا لەلایەن فەتحوڵاچیەکانەوە بەڕێوەدەبرێت
  • سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئەوانەی بە قسەی ئەمریکا دەجوڵێنەوە وەک خائین رادەگەیەندرێن

تورکیە

  • ئەردۆغان: ئەم هەڵبژاردنە یەکێک لە هەستیارترین هەڵبژاردنەکانە
  • سینان ئۆغان: داوای هەرچیەکم لە جەهەپە بکردایە رازی دەبوو
  • کلچدارئۆغلۆ: ئەگەر سەربکەوم قەرزی بانکەکان لەسەر هاوڵاتیان لادەبەم

ئاکشام

  • ئەردۆغان: رۆژی یەکشەممە بای بای، کەمال خانەنشین دەکەین
  • تاوەکو ئێستا 554 هەزار و 609 ئاوارەی سوریا گەڕێندراونەتەوە
  • مەڕوماڵات بەسەر ئەو جوتیارانەدا دابەشکرا، کە لە بومەلەرزەکەی مەڕەشدا مەڕوماڵاتەکانیان لەناوچوون

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • عەبدوللاهیان بە مەبەستی هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر وڵاتمان و بەگوێرەی هێڵی سورمان بەردەوامی بە دانوستان دەدەین
  • پاشای عەمان رۆژی یەکشەممە سەردانی ئێران دەکات
  • ئێران و بەلجیکا ژمارەیەک زیندانیان گۆڕیەوە

ئافتاب

  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دەتوانین لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بگەینە ئابوریەکی ئارام
  • چین: مانۆری سەربازی ئەمریکا و کۆریای باشور هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە
  • ئێران سێیەم وڵاتی جیهانە لە رووی پێوەدانی دووپشکەوە

ئیتلاعات

  • ناوەندی هەڵاوسانی ئێران: هەڵاوسان لە وڵاتدا گەیشتووەتە 49.1%
  • نەوەی خومەینی: سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەردەوامی سیاسەتی ناوخۆی ئێرانە
  • ئێران موشەکێکی نوێ بالستیکی بەناوی خورەمشەهر4 دروستکرد

جمهوری ئیسلامی

  • ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ناوەندی زیرەکی دەستکرد دروستدەکات
  • عەبدوللاهیان: ئێمە دەسەڵاتی ئێستای ئەفغانستان بە فەرمی ناناسین
  • ئیسرائیل ساڵانە دوو هەزار منداڵی فەڵەستینی دەستگیردەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button