لە ئەمریکا داواى هەڵوەشاندنەوەى یاساى “چەک هەڵگرتن” دەکرێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 26ى ئایارى 2023

رۆژنامە ئینگلزییەکان

گاردیان

  • وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا پلانى هەیە مانگانە سێ هەزار پەنابەر دیپۆرتى وڵاتەکانیان بکاتەوە، بەڵام هێشتا پەرلەمان دەنگى لەسەر نەداوە
  • دواکەوتنى دروستکردنى 40 نەخۆشخانەى تازە لە بەریتانیا کە دەبوو تاوەکو ساڵى 2030 تەواوبن، کاردانەوە و نیگەرانى بەدواى خۆیدا هێناوە
  • روسیا بە موشەک بۆردومانى کیێڤى پایتەختى ئۆکراین دەکات و هێشتا زیانەکانى نەزانراون

چاینا دەیلى

  • شی جینپینگ دەڵێت، رێگەى ئاوریشمى چین یارمەتیدەرێکى باشە بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان وڵاتانى ئاسیاى ناوەڕاست
  • پەکین داوادەکات جیهان سود لە تەکنەلۆژیاى وڵاتەکەى ببینێت بۆ پێشخستنى ئابوورى
  • داوا لە گروپى G7 دەکرێت لەپێناو بەردەوامى پەیوەندییە بازرگانییەکان هەوڵنەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانى دیکە بپچڕێنن

یوئێس ئەى تودەى

  • ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا پێشنیازێکى ئیدارەى بایدن بۆ پێدانى 20 هەزار دۆلار بە قەرز بە خوێندکارانى وڵاتەکە رەتدەکاتەوە
  • بەهۆى کەمکردنەوەى رێژەى دەردانى کاربۆن، کۆمپانیا بازرگانییەکانى ئەمریکا رۆڵى پێشەنگ دەگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکارییە ژینگەییەکانى جیهان
  • بەهۆى زۆربوونى رووداوەکانى کوشتن لە ئەمریکا، داوا لە کۆمارییەکان دەکرێت یاساى “چەک هەڵگرتن” هەڵبوەشێنێتەوە

عەرەب نیوز

  • سعودیە بە بەهاى 3 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بوارى پیشەسازی لە عێراقدا دەکات
  • تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنى 240 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون لە باکورى سوریا بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکان
  • بەگوێرەى وێنەیەکى D3 دەرکەوتووە ئیسرائیل لە ساڵى 1948 بە جارێک 200 پیاوى کوشتووە و خراونەتە گۆڕێکى بە کۆمەڵەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • حزبى دەعوەى عێراق ئیدانەى بڕیارێکى ئوردن دەکات بۆ رێگەدان بە گەڕانەوەى حزبى بەعس بۆ کارى سیاسى
  • سعودییە بەرەو وەبەرهێنانى لە کەرتى نەوتى عێراقدا
  • “داعشییەکانى” کەمپى رۆژ لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا “رۆژئاڤا” قوربانى فێڵى پیاوانن

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button