ریاڵ مەدرید و ئیمباپێ کار بۆ ئەوە دەکەن بە یەکتر بگەن

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی کیلیان ئیمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان دەستپێدەکاتەوە و یاریزانەکەش نایەوێت بکەوێتەوە هەمان هەڵەی وەرزی رابردوو.

رۆژنامەی ASی ئیسپانی دەڵێت “ریال مەدرید کار بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئیمباپێ دەکات، وەرزی رابردوو یانەکە ئامادەبوون 180 ملیۆن یۆرۆی بۆ خەرج بکەن،  بەڵام ئێستا  نایەوێت تەنیا یەک یۆرۆش بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بداتە یانە پاریسییەکە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامە ئیسپانییەکە کیلیان دەبێت پێشوەخت گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆبکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەوە روونەدات کە لە ساڵی رابردوو روویدا.

گرێبەستی کیلیان ئیمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان تا ساڵی 2024ە  لەگەڵ تازەکردنەوەی ئارەزوومەندانە بۆ یەک ساڵی دیکە ئەگەر یاریزانەکە ویستی، بەڵام ئەستێرە فەڕەنسییەکە هیچ نیازێکی نییە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێبکاتەوەو نایەوێت هەمان هەڵەی وەرزی رابردوو دووبارە بکاتەوە و دەیەوێت بچێنە یانەی خەونەکانی.

راپۆرتی رۆژنامەکانی فەرەنسا دەڵێن “ئیمباپێ کار بەو بەندەی گرێبەستەکەی ناکات کە دەکرێت تاوەکو 2025 گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، هەرچەند کارگێڕیی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پڕۆژەی داهاتووی یانەکە بکات.”

ماوەیەکی زۆرە یانەی ریال مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دەدات، لە هاوینی رابردوودا یانەکە زۆر نزیکبوو لە گواستنەوەی یاریزانەکە بە بڕە پارەیەکی زۆر، بەڵام پاریس سانجێرمان گرێبەستەکەی نوێکردەوە و ریال مەدریدیش لە گواستنەوەیدا شکستیهێنا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button