ئیسرائیل مەترسى خستووەتە سەر رووخانى مزگەوتی ئەقسا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 24ى ئایارى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی کۆرۆنا، لێکۆڵینەوە لە بۆرس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەکرێت
  • مۆسکۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرپەرچی چەند هێرشێکی ئۆکراینیان بۆ سەر شاری بێلگۆرۆدی وڵاتەکەی داوەتەوە
  • رۆن دیسانتسی حاکمی فلۆریدا ئەمڕۆ خۆى وەکو کاندیدی راستڕەوی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکى ئەمریکا رادەگەیەنێت

یوئێس ئەی تودەی

  • تیمێکى پزیشکانى ئەمریکا ساڵانە سەردانی پۆڵەندا دەکەن بۆ ئەوەی لەسەر سنور چارەسەری برینی منداڵانی ئۆکراین بکەن
  • بەگوێرەی رێککەوتنێک، دەبێت ویلایەتەکانی رۆژئاوای ئەمریکا بەهۆی وشکە ساڵییەوە کەمتر ئاو بەکاربهێنن
  • سەرۆکی هەنگاریا دەڵێت ئۆکراین هیچ چانسێکی بردنەوەی شەڕی روسیای نییە و دەدۆڕێت

عەرەب نیوز

  • تونێلەکانی ئیسرائیل مەترسی دەخەنە سەر رووخانی مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستینیش داواى هاتنە سەر هێڵى یونسکۆ دەکات
  • گروپە یاخییەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا، دەستیان بە مەشق و راهێنانێکی چڕکردووە
  • بەهۆی زۆری گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی گروپە تیرۆریستییەکان، لوبنان دەخرێتە لیستی رەشەوە

یابان تایمز

  • بەهۆی پشتیوانی لە ئۆکراین، هاوڵاتییانی یابان پاڵپشتى لە فۆمیۆ کیشیدای سەرۆکوەزیرانى وڵاتەکەیان دەکەن بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی
  • لوتکەی گروپی G7 بۆ چەند ساڵی داهاتوو کاریگەریی لەسەر سیاسەتی جیهانی دەبێت
  • کۆریای باکور سەنتەرە ئەسمانییەکانی بۆ هەڵدانی موشەکی زیاتر نوێدەکاتەوە و ترس لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور دروستدەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ لە سەرتاسەرى عێراق 146 حاڵەتى توشبوون بە “تاى خوێنبەربوون” تۆمارکراوە و 18 کەسیش گیانیان لەدەستداوە یەکێک لەو کەسانەى گیانى لەدەستداوە لە هەولێر بووە
  • شەممەى داهاتوو بەغداد کۆنگرەى وەزیرانى گواستنەوەى وڵاتانى دراوسێ و ئەنجومەنى هاریکاریىکەنداو لەخۆدەگرێت
  • سودانى دەڵێت عێراق هەنگاوى گەورەى بڕیوە بۆ نەهێشتنى شوێنەوارەکانى تیرۆر

شەرقولئەوسەت

  • لە کۆنگرەى وەزیرانى گواستنەوە لە بەغداد گفتوگۆ دەکرێت لەبارەى دروستکردنى “گەورەترین تۆڕى هاتوچۆ” لەنێوان عێراق و وڵاتانى ناوچەکە
  • عێراق.. نزیکەى 300 دەریاچەى دەستکردى ماسى کە بە نایاسایی دروستکرابوون وشک دەکرێن بە ئامانجى بەرەنگاربوونەوەى قەیرانى کەمئاویی
  • ئەردۆغان جارێکى دیکە کشانەوە لە باکورى سوریا رەتدەکاتەوە

مەدا

  • لیژنەى نەوت و گازى پەرلەمانى عێراق بەرپرسیارێتى دواکەوتنى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەخاتە ئەستۆى تورکیا
  • راپۆرتێکى بەریتانى: عێراق بەرەو بەهێزکردنى هێزى ئاسمانى وڵاتەکەى هەنگاو دەنێت
  • هەفتەى داهاتوو شاندێکى باڵاى عێراق دەچێتە ئێران و گفتوگۆ دەکەن لەبارەى کەمبوونەوەى هەناردەى غاز بۆ عێراق

قودسى عەرەبى

پارتى و یەکێتى یەکدى تۆمەتباردەکەن بە پێشێلکردنى رێککەوتنەکان پاش ئەو دانیشتنەى پەرلەمانى کوردستان کە ئاڵۆزى زۆرى لێکەوتەوە

 

رۆژنامە تورکییەکان

ئانایورت

  • پارتی سەرکەوتن کە هاوپەیمانى سینان ئۆغان بوو، ئەمڕۆ پشتگیری خۆی بۆ کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئاشکرادەکات
  • کلچدارئۆغلۆ: تورکیا ناکەینە کۆگای پەنابەران
  • بەشێک لە دەنگەکانی دەرەوەی وڵات گواسترانەوە بۆ تورکیا

یەنی ئاسیا

  • مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش: کلچدارئۆغلۆ دەتوانێت هاوسەنگی رابگرێت
  • ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد دەڵێت لە مێردین ئاکەپە فشارى زۆری لەسەر هاوڵاتییان دروستکردووە
  • راوێژکاری سەرۆکی پارتی باش: لە هەڵبژاردنی 14ی ئایاردا ئەردۆغان 3٪ی دەنگی نائاسایی بەدەستهێناوە

ئایدنلک

  • بەرەی ئەتلەنتیک پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ و بەرەی ئاڤراسیا پشتگیری لە ئەردۆغان دەکەن
  • وەزیری ناوخۆی تورکیا: شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەمریکایە
  • نەعمان کورتوڵموش سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە: هیچ بازاڕی و مامەڵەیەک لەگەڵ سینان ئۆغان نەکراوە

حوریەت

  • ئەردۆغان: تاوەکو ساڵی 2028 داهاتى تاک لە تورکیا دەبێتە 16 هەزار دۆلار
  • چاوشئۆغلۆ رایگەیاند، حکومەتی سوریاش قبوڵی دەکات کە پەکەکە مەترسییە لەسەر وڵاتەکەی
  • کلچدارئۆغلۆ: پرۆژەمان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ئامادەیە

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • ئێران و ئیندۆنیزیا 11 رێککەوتنی هاوکارییان واژۆکرد
  • وەزارەتی ئیتڵاعات: تۆڕێکی سیخوڕی بیانی دەستگیرکرا
  • ئۆکراین مانگانە 10 هەزار درۆن لەدەست دەدات!

ئێران

  • دراوێکى دیجیتاڵی لەنێوان نۆ وڵاتی ئاسیا دروست دەکرێت
  • سەرۆککۆماری ئیندۆنیزیا بە تەقاندنی 21 گولە تۆپ پێشوازی لە رەئیسی کرد
  • ئێران لە رێگەی مانگی دەستکردەوە ئاشکرایکرد کە ئەفغانستان بە ئەنقەست ئاوی رووباری هیرمەندی گرتووەتەوە

ئێعتێماد

  • داوا دەکرێت حکومەتی ئێران چاو بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاڵیبان بخشێنێتەوە
  • گرانی بازاری ئۆتۆمبێل کێشەی لەنێوان پەرلەمانتاران دروستکردووە
  • قالیباف بە زۆرینەی دەنگ کرایەوە بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

هەمشەهری

  • میترۆی تاران پێویستی بە ترلیۆنێک تومەن هەیە کە بەرەو پێشەوە ببرێت
  • لە تاران گەورەترین تونێلی رۆژئاوای ئاسیا دروست دەکرێت
  • یەک لەسەر سێی گەنجانی 25 تاوەکو 29 ساڵەی چینی تاقانەن

هەواڵی زیاتر

Back to top button