زیرەکی دەستکرد کۆتایی بە هەندێک کار دەهێنیت و دیاردەی بێکاری شتێکی چاوەڕوانکراو دەبێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 23ى ئایارى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پشکى هەرێمى کوردستان و گۆڕانکارییەکان پەسەندکردنى بودجەیان دواخستووە
  • لە عێراق مردنى دایکان لەکاتى منداڵبووندا کەمى کردووە، پێشتر لە هەر 100 هەزارێک 49 دایک دەمردن، بەڵام ئێستا بووە بە 28
  • هەڵبژاردنەکانى کەرکوک پێکهاتەکانى شارەکە دەباتەوە بۆ دادگاى فیدراڵى

زەمان

  • پەرەسەندنى ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردن، سەردەکێشێت بۆ شەڕ و پێکدان لە پەرلەمانى کوردستان
  • ئەندازیارێکى موسڵى پێڵاوێک بۆ نابیناکان دروست دەکات
  • ئەمانەى بەغداد بەردەوامە لە هەڵمەتى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانى گەڕەکەکانى پایتەخت

شەرقولئەوسەت

  • بەهۆى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردن، شەڕ و پێکادان لەنێوان پەرلەمانتارانى هەردوو حزبى بارزانى و تاڵەبانى روویدا
  • ترس لە بەهێزبوون و فراوانبوونى پێگەى جەماوەریی سودانى، واى لە فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق کردووە یارى بە یاساى بودجەوە بکەن
  • ئايا لەسێدارەدانى “سیخوڕە” بەریتانییەکە، دوورخستنەوەى عەلى شەمخانى ئەمیندارى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیی ئێرانى لە پۆستەکەى خێراتر کرد؟

 

قودسى عەرەبى

  • کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بووەتە هەڕەشە بۆسەر پەیوەندییەکانى دوو پارتە سەرەکییەکەى هەرێم و مەترسى هەرسهێنانى لێدەکرێت
  • هەولێر و بەغداد گفتوگۆ لەبارەى دروستکردنى چەند بەنداوێکى تازە دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى قەیرانى کەمئاوى
  • ئۆغان پاڵپشتى لە ئەردۆغان دەکات لە گەڕى دووەمدا و ئەگەرى بردنەوەى ویلایەتى سێیەمى سەرۆکایەتییەکەى بەهێز دەکات

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەگوێرەی راپۆرتێک هەزاران ستافی نەخۆشخانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەلایەن نەخۆشانەوە مامەڵەی خراپی سێکسییان لەگەڵداکراوە
  • بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ لە کەیسی سزای تیژڕەویی ئۆتۆمبێلی سوێلا براڤەرمانی وەزیر تێوەگلاوە
  • زیرەکی دەستکرد کۆتایی بە هەندێک کار دەهێنیت و دیاردەی بێکاری شتێکی چاوەڕوانکراو دەبێت

واشنتن پۆست

  • بەهۆی گواستنەوەی داتای بەکارهێنەرانەوە لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووکی بە بڕی 1 ملیار و 300 ملیۆن سزادا
  • بەهۆی نەمانی پارە لە ئەمریکا، جۆ بایدن و کێڤین مەکارتی سەرۆکی گۆنگرێس کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی سەقفی قەرزکرنی پارە بۆ وڵاتەکەیان بەرزبکەنەوە
  • بەگوێرەی توێژینەوەیەک، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، خەڵکی لە ئێستادا ساڵانە 44 کاتژمێر کەمتر دەخەون

عەرەب نیوز

  • ئاگربەستی مرۆیی لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سودان کە بەنێوەندگیریی سعودیا رێکخرا دەستیپێکرد
  • تیمی کەشتیوانی سعودی لە بەرزایی 400 کیلۆمەتر لە زەوییەوە دەڵێن “ئێمە لە خەودا دەژین”
  • بەهۆی هێرشەکانی حزبوڵای لوبنانەوە بۆسەر سوپای ئیسرائیل پێکدادان لەسەر سنوری ئەو دوو وڵاتەدا رویدا

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین ستایشی خۆبەخشانی بواری ژینگە دەکات و داوا دەکات خەڵکی هاوکار بن لە جیاکردنەوە و رێکخستنی  خاشاکەکانیان
  • پەکینی پایتەختی چین سیستەمی پەنجەمۆری لەپی دەست بۆ پارەدان لە وێستگەکانی شەمەندەفەری ژێرزەویی دەخاتە کار
  • بەگوێرەی راپۆرتێک، چین یەکێکە لە سەلامەتترین وڵاتەکانی جیهان بەهۆی کەمی رێژەی تاوان تێیدا

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • سینان ئۆغان پشتگیری لە ئەردۆغان دەکات
  • دەنگی دەرەوەی وڵات لە سێ رۆژدا گەیشتە ملیۆنێک و 466 دەنگ
  • ئەردۆغان: لە 28 مانگدا بە جیاوازیەکی زۆر سەردەکەوین

سوزجو

  • دوو پارتی نێو هاوپەیمانێتیەکەی سینان ئۆغان رایانگەیاند پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ دەکەن
  • لە بازاڕی رەشی تورکیا نرخی 100 دۆلار گەیشتە دوو هەزار و 181 لیرە و ریکۆردی شکاند
  • سەرکردەیەکی هوداپار لە لیستی سوری داواکراوەکاندا بوو، بەڵام ئێستا لەنێو هوداپار بە ئازادی کار دەکات

تورکیە

  • پسپوڕانی تەندروستی: هەڵبژاردنى تورکیا کێشەی خەو و خواردنی بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە
  • قەرەیلان جارێکی دیکە داوای دەنگ بۆ جەهەپە دەکات
  • سەرۆکی ئەرمینیا: ئەگەر مافی ئەرمەنیەکان مسۆگەر بگرێت، دەتوانین قەرەباخ وەک خاکی ئازەربایجان قبوڵ بکەین

ئاکشام

  • سینان ئۆغان: هەدەپە ناتوانێت کەسێک بۆ سەرۆککۆماری تورکیا دیاری بکات
  • لە گارە ئەمرە شاهین بەرپرسی پەیوەندیەکانی پەکەکە لەلایەن میتەوە کوژرا
  • پارتی باش (ئی پارتی) مانگی ئەیلول کۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژنامە فارسییەکان

قودس

  • وەزارەتی کارى ئێران دەڵێت ئامانجی وەزارەت راگەیاندنی ملیۆنێک و 50 هەزار هەلی کارە
  • یەکێتی ئەوروپا پێنج کەسایەتی و دوو رێکخراوی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانی
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ فڕۆکەیەکمان لە شەڕی ئوکراینادا بەکار نەهێنراوە

شەهروەند

  • بازرگانی نێوان ئێران و ئەندۆنێزیا گەیشتە 257 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار
  • وەزیری دەرەوەی تالیبان: نابێت پرسی ئاو لەنێوان ئێران و ئەفغانستان سیاسی بکرێت
  • لە ئێران نەشتەرگەری جوانکاری زیادی کردووە و بەشێک لە پزیشکان ئەم پرسە دەقۆزنەوە

ئیتلاعات

  • ئێران دەیەوێت لە بازرگانیکردن لەگەڵ ڤیەتنامدا پارەی وڵاتەکەی بەکار بهێنێت
  • شوێنەوارێک لە تاران کە ئێسک و پروسکی ژنێکی حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەری تێدایە کراوە بە گەراجی ماتۆڕسکیل
  • سوپای پاسداران دەڵێت تۆڵەی پاسەوانانى سنور دەکەینەوە

ئاسیا

  • ملیۆنێک دەرچووی زانکۆی بێکار لە ئێران هەن
  • رەئیسی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێرانی گۆڕی
  • بانکی پێشکەوتنی ئێران سێ هەزار و 300 ملیار ریاڵی بۆ بواری وەبەرهێنان لە ورمێ تەرخان کرد

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button