تورکیا دەیەوێت دانوستان لەسەر 1.5 ملیار دۆلار بکات پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتى هەرێمى کوردستان

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 14ى ئایارى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • وەزارەتی ناوخۆ رێگری لە بازرگانان و هاوڵاتیان دەکات مامەڵە بە دۆلار بکەن لە بازاڕە ناوخۆییەکان
  • زیانگەیاندن بە بۆریەکانی نەوت و دزینی نەوت گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم حکومەتە
  • فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی نزیکدەبێتەوە لە ملیارێک دۆلاری هەفتانە

شەرقولئەوسەت

  • تورکیا دەیەوێت دانوستان لەسەر 1.5 ملیار دۆلار بکات پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
  • کوردانی سوریا چاویان لەسەر هەڵبژاردنەکەی تورکیایە
  • ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی گفتوگۆکانی جدە دەربارەی جەنگی سودان دەستپێدەکات

عەرەب

  • تورکیا داوای عێراق پشتگوێ دەخات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
  • ئەردۆغان هەستی ئایینی بەکاردەهێنێت بۆ رزگارکردنی خۆی لە دوا ئێوارەی هەڵبژاردن
  • هێزەکانی پشتیوانی خێرا: هیچ ئاشتیەک بوونی نابێت بەبێ لێپرسینەوە لەوانەی فیتنەیان هەڵگیرساند

قودس

  • کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی چاوەڕوانکراوە و رەنگە ببێتە گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی لە کوردستان
  • حزبە کوردیەکانی تورکیا لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات… کارتی شکست یان بردنەوەیان پێیە؟
  • تورکیا سیاسەتی دەرەوە و سیاسەتی سەربازی خۆی دەپارێزێت لە حاڵەتی دۆڕانی ئەردۆغانیشدا

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێرڤەر

  • بەهۆی یاساکانی دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێو پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاراندا دروستبووە
  • رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ مانەوەی لە دەسەڵات، دەستی بەخشین بەسەر هاوڵاتییانی تورکیادا واڵا دەکات
  • ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە سەردانێکیدا بۆ ئیتاڵیا، گفتوگۆی ئاشتیی لە‌گەڵ پاپای ڤاتیکاندا دەکات

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمنزیکانە سەردانی چین دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە
  • پۆلیسی چین گەنجێک بەتۆمەتی کوشتنی سێ کەس لەخێزانەکەی و کوشتنی چوار پیادە بە ئۆتۆمبێل دەستگیردەکات
  • چین و فەرەنسا بۆ پرسی بازرگانیی و شەڕی ئۆکراین کۆبوونەوە

یوئێس ئەی تودەی

  • دۆخی باری لەناکاوی تەندروستی کۆرۆنا لە ئەمریکا، دوای سێ ساڵ لە راگەیاندنی کۆتاییهات
  • بەشێک لەو کۆچبەرانی بە نایاسایی لە مەکسیکەوە دەگەنە ئەمریکا، بۆ دووەمجار زیندانی دەکرێنەوە
  • قەشەیەکی ئۆهایۆ لە ئەمریکا، بەتۆمەتی بازرگانی سێکسی بە منداڵانی کوڕ 15 ساڵ زیندانی دەکرێت

عەرەب نیوز

  • میسر نێوەندگیری دەکات لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست
  • ‌هێزە ئەمنییەکانی لوبنان تۆڕێکی قاچاغچی و بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسەر سنوری سوریا دەستگیردەکەن
  • سەرەڕای ناردنی نوێنەر بۆ سعودیە بەمەبەستی راگەیاندنی ئاشتی لە وڵاتەکە، ‌لایەنە شەڕکەرەکانی سودان لە پێکدادان بەردەوامن

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • ئەمڕۆ تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و نوێنەرانی لە پەرلەمان دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان
  • جیهان چاودێری هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکات
  • هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بچێتە خولی دووەم دوو هەزار و 435 دەنگدەری نوێ مافی دەنگدانیان دەبێت

سوزجو

  • ئەمڕۆ 60 ملیۆن و 600 هەزار کەس مافی دەنگدانیان لە تورکیا هەیە
  • کاتێک دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان ویژدانی خۆشتان ببەن
  • بردنی تەلەفونی دەستی بۆ نێو کابینەی دەنگدان قەدەغەیە

میللیەت

  • ئەستەنبوڵ زیاترین دەنگدەری هەیە کە ژمارەیان 11 ملیۆن و 350 هەزار و 696 کەسە
  • 989 هەزار و 543 دەنگدەری تورکیا خاوەن پێداویستی تایبەتن
  • زۆرترین دەنگدەری تورکیا تەمەنیان لەنێوان 36 بۆ 45 ساڵدایە

قەرار

  • ئینجە لە کێبڕکێی هەڵبژاردن کشایەوە، بەڵام دەنگەکانی هەژمار دەکرێن
  • ئەردۆغان لە ئەستەنبوڵ و کلچدارئۆ‌غلۆ لە ئەنقەرە دەنگ دەدەن
  • سەرەتا دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جیادەکرێنەوە

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • ناردنی گازی ئێران بۆ عێراق تاوەکو پێنج ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت
  • ئێران بووە قاڕەمانی هەڵگرتنی قورسایی ئاسیا
  • ئێران پێویستی بە 27 هەزار ژینگەپارێزی نوێ هەیە

ئیتلاعات

  • تاوەکو کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان ئینتەرنێت بۆ هەموو خوێندنگاکانی ئێران رادەکێشرێت
  • وۆڵ ستریت جۆڕناڵ: ئەوروپا فشاری لەسەر ئەمریکا دروستکردووە کە دانوستانە ئەتۆمییەکان زیندوو بکاتەوە
  • خێرایی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە ئێران دوو ئەوەندە زیادی کردووە

جمهوری ئیسلامی

  • لە ئێران کێشەی کەمی یەکەم کێشەى نیشتەجێبوون نییە، بەڵکو کێشەی نەبوونی پارەی کرێ هەیە
  • ماکرۆن پێشوازی لە ئامادەیی ئێران بۆ ئازادکردنی دوو هاوڵاتی فەرەنسا کرد
  • عمران خان: هەڵبژاردن تاکە رێگەی گەڕاندنەوەی ئارامییە بۆ پاکستان

ئافتاب

  • پوتین لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا لایەنگری ئەردۆغانە
  • 38٪ی سەرپێچی هاتوچۆ لە تاران لەلایەن ماتۆڕسکیلەکانەوە ئەنجام دەدرێت
  • لە 40 ساڵی رابردوودا ژمارەی دانیشتووانی ئێران 3.3٪ کەمی کردووە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button