بەریتانیا وەکو یەکەم وڵاتى ئەوروپى موشەکى دوورمەودا بۆ ئۆکراین دەنێرێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 12ى ئایارى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەریتانیا وەکو یەکەم وڵاتى ئەوروپى موشەکى دوورمەودا بۆ ئۆکراین دەنێرێت
  • روسیا دەنگۆکانى گروپى ڤاگنەرى پشتیوانى خۆى لەبارەى ئەوەى کە ئۆکراین لە باخموت لە پێشڕەویدا بێت، رەتدەکاتەوە
  • لایەنە بەشەڕهاتووەکانى سودان رەزامەندن هاوکارى مرۆیی بگەیەنرێتە ناوچەکانیان و هاوڵاتییانى مەدەنى بپارێزن

چاینا دەیلى

  • نوێنەرانى ئەمریکا و چین لە نەمسا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆى راشکاویان لەبارەى ناکۆکى و پەیوەندییەکانى نێوان کردووە
  • هەزاران منداڵ لە ئەمریکا بە نایاسایی لە کۆمپانیاکاندا کار دەکەن
  • روسیا بە مەرجێک رێککەوتنى دانەوێڵە تازە دەکاتەوە کە بەرژەوەندییە باڵاکانى وڵاتەکەى لە بەرچاو بگیرێت

عەرەب نیوز

  • وڵاتانى جیهان داوا لە ئیسرائیل دەکەن “قەسابخانەکەى” کەرتى غەززە رابگرێت
  • پاشئەوى دادگاى باڵاى پاکستان بڕیاریدا دەستگیرکردنى عیمران خان سەرۆکوەزیرانى پێشووى وڵاتەکە نایاساییە، ئاڵۆزیی و پشێوى دیکە لە پاکستان سەرهەڵدەدات
  • سعودیە دەستیکردووە بە ناردنى هاوکاریی مرۆیی بۆ سودان

واشنتن پۆست

  • تاوانبارانى بوارى تەکنەلۆجیا سود لە “زیرەکى دەستکرد” دەبینن بۆ ئەنجامدانى کێشەى سکیوریتى لە جیهاندا
  • کۆچکردن لە مەکسیکەوە بۆ ئەمریکا ئاستى پێوانەیی تۆمارکردووە و رۆژانە 10 هەزار کەس هەوڵى کۆچکردن دەدەن
  • ناسا دەڵێت گەشتکردن بۆ مەریخ زۆر ئاسانە، بەڵام بۆ هەسارەى ڤینۆس زۆر سەختە

رۆژنامە عەربییەکان

شەرقوڵئەوسەت

  • رووسیا دان بە قورسیەکاندا دەنێت… پوتینیش پلانەکان دەگۆرێت
  • کشانەوەی محەرەم ئینجە 72 سەعات پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا ژمارەکان تێکەڵ دەکات
  • هۆشدارى دەدرێت لە سەرهەڵدانەوەى ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ئەگەر حکومەت لەبارەى باڵاپۆشی فشار لە ژنان بکات

قودسی عەرەبی

  • سودانى داوا لە بارزانى دەکات پشتیوانى لە پرۆسەى سیاسی و بنیادنانى “عێراقى نوێ” بکات
  • رکابەرێکی  ئەردۆغان 3 ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێکە رادەگەیەنێت
  • یاسادانەرانی ئەمریکا بەنیازی پێشنیارکردنی یاسایەکن کە رێگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا دەکات

عەرەب

  • هەڵبژاردنەکانى تورکیا دانیشتووانى هەرێمى کوردستان بەخۆیەوە سەرقاڵدەکات و زیانلێکەوتووانى بۆردومانەکان هیوادارن ئەردۆغان بڕوات
  • ئایا کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا خزمەت بە کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات؟
  • ئوردونییەکان زیاتر پارە لە کڕینی جگەرە خەرج دەکەن وەک لە کڕینی خواردن

عەرەبی جەدید

  • تیرۆرکردنەکانی ئیسرائیل رێگری لە ئارامبونەوەی دۆخەکە دەکات
  • لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٧١ ملیۆن کەس لە وڵاتەکانی خۆیان ئاوارەبوون
  • لە عێراق پەنا بۆ رێگە و شێوازى جیاواز دەبرێت بۆ تاوانى سپیکردنەوەى پارە، یەکێک لەو رێگەیانە “بەرزى مارەیی هاوسەرگیرییە”

هەواڵی زیاتر

Back to top button