کۆمەڵەی بەرگری لە رۆژنامەگەری داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک دەکات، رێگە بدەن زووم راستییەکان بگوازێتەوە

زووم بۆ سۆراخی گۆڕە بەکۆمەڵەکان چووە حەویجە و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رێگریلێکرد

رۆژی سێشەممە 9ی ئایاری 2023، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سەربازگەی بەگارە لە سنوری قەزای حەویجە دۆزرایەوە، تیمی رۆژنامەوانی زووم دوای وەرگرتنی مۆڵەت سەردانی سەربازگەکەیان کرد بۆ گواستنەوەی دیمەنی دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئیتیحادی رێگریان لێدەکرێت.

تیمی زوومی کەرکوک پێکهاتبوون لە رۆکان جاف و  کارزان کاکە باشی وێنەگر، دوای دەستبەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانیان سەرجەم گرتەکانیان دەسردرێتەوە و داوایان لێدەکرێت دەستبەجێ شوێنەکە بەجێبهێڵن و نەگەڕێنەوە ئەوێ.

لە حەویجە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، گومان دەکرێت تەرمی پێشمەرگەی تێدابێت

کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری لە عێراق هاتە دەنگ لەسەر ئەم بابەتە و ئیدانەی کرد.

الشرطة الاتحادية بكركوك تمنع كادر قناة” Zoomtv ” من تصوير مقبرة جماعية وتصادر معداتهم

کۆمەڵەکە دەڵێت ئەم کارە پێشێلکاریە بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنووسی کە دەستوری عێراق لە ماددەی 38 زامنی کردووە.

کۆمەڵەکە داوا دەزگا ئەمنیەکانی کەرکوک دەکات کە بەربەست بۆ کاری رۆژنامەنووسان دانەنێن و رێگا بدەن راستیەکان بۆ هاوڵاتیان بگوازنەوە، رێز لە دەستور و یاسای وڵات بگرن کە ئازادی کاری رۆژنامەگەریان فەراهەم کردووە.

کەسوکاری پێشمەرگە دیلەکان چاویان لەگۆڕەبەکۆمەڵەکانی حەویجەیە

هەواڵی زیاتر

Back to top button