چین باڵەخانە لەسەر مانگ دروست دەکات

بەشێک لە مانشێتى رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 10ى ئایارى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاریان

  • رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە لاپەڕەی سەرەکی رۆژنامەکەدا وێنەی جین کارۆڵ ژنە نووسەری ئەمریکی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی بەگوێرەی بڕیاری دادگایەکی ئەمریکا دەبێت ترەمپ 5 ملیۆن دۆلار بە کارۆڵ بدات چونکە 30ساڵ پێش ئێستا دەستدرێژیی سێکسی کردووەتەسەری
  • زانایانی سویسرا جۆرە میکرۆبێکیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت لە پلەی گەرمی نزمدا پلاستیک شی بکاتەوە
    منداڵێک بە سێ دی ئێن ئەی جیاوازەوە لەدایکبوو
  • ژنێکی دووگیان دوای پشکنین دەردەکەوێت نەخۆشی درێژخایەتی لەگەڵدایە، بۆ پاراستنی کۆرپەکەی، پزیشکەکان رێگەیەکی تازەی زانستیان گرتوەتەبەر، ناوکی هێلکەکە دەرهێنراوە، دوای ئەم هەنگاوە پزیشکەکان هێلکەی ژنێکی دیکەیان هێناوە و ناوکی هێلکەی ژنە دووگیانەکەیان تێکردوو و دواتر خستویانەتەوە ناو دایکی کۆپەکەوە، پاش تێپەڕبوونی ماوەی ئاسایی خۆی دوێنێ منداڵەکە لە بەریتانیا لە دایکبوو.

چاینە دەیلی

  • زانایانی چین لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەیەکی شوشەیی سەر رووی مانگ دەکەن و هەوڵدەدەن بە پێکهاتەکە باڵەخانە لەسەر مانگ دروست بکەن
  • لە چین بازرگانی بیانی، گەشەی کردووە
  • ئۆتۆمبێلى دروستکراوی چین رێگاکانی جیهان داگیردەکەن

واشنتن پۆست

  • دامەزراوەیەکی تە ندروستی ئەمریکا دەڵێت پێویستە ژنان لە تەمەنی 40 ساڵیدا پشکنینی مەمک بکەن نەک 50 ساڵی
  • دەستەیەکی سوێندخۆران لە دادگایەکی ئەمریکا تۆمەتی دەستدرێژی ترەمپ بۆ سەر ژنێک پشتڕاستدەکاتەوە
  • زۆرێک لە خەڵکی ئەمریکا دەڵێن دەبێت حەبی لەباربردنی کۆرپەلە لە بازاڕەکاندا بمێنێتەوە

عەرەب نیوز

  • دەستگیرکردنی ئیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان پشێووی لە وڵاتدا دروستکردووە
  • لەبەرئەوەی ناتوانن پارەکانیان بەکاش رابکێشن، خۆپیشاندەرانی لوبنان ئامێری پارەراکێشان دەسوتێنن
  • ژمارەی کوژراوانی شەڕی ناوخۆی سودان بۆ زیاتر لە 600 کەس بەرزبووەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم کورتهێنانى بودجەى عێراقى زیاتر کردووە
  • لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى دروێنەى دانەوێڵە، چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ ساڵێکى پڕبەرهەم بێت بۆ عێراق
  • مەرجى “کەفیلى فەرمانبەران” بۆ وەرگرتنى قەرزى نیشتەجێبوون هەڵوەشێنرایەوە

شەرقولئەوسەت

  • نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە ئێران لە هەر هەفتەیەکدا زیاتر لە 10 کەسى لەسێدارە داوە کە دەکاتە زیاتر لە 200 کەس
  • وەزیرى دەرەوەى تورکیا: ئەسەد ناتوانێت پارێزگاریی لە سنورەکانى سوریا بکات
  • لە پێنج مانگى رابردوودا لە عێراق 150 بازرگان و بانگەشەکارانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون

عەرەب

  • هێزەکانى سەربە ئێران خۆیان یەکلاکردووەتەوە: پاش پەسەندکردنى بودجە حەلبووسى لەکاردەخەن
  • زیادکردنى موچەى فەرمانبەران دوایین چارەسەرە کە ئەردۆغان پەناى بۆ دەبات
  • ئیسرائیل حیسابى خۆى لەگەڵ “جیهاد” یەکلادەکاتەوە لەنێو بێدەنگى و نەبوونى هیچ هەڵوێستێک لەلایەن “حەماس”ـەوە

قودسى عەرەبى

  • سێ سەرکردەى بزوتنەوەى “جیهاد”ى فەڵستینى لەگەڵ ژن و منداڵەکانیان بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە کوژران
  • قەتەر ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ رژێمى سوریا رەتدەکاتەوە و سورە لەسەر بەردەوامى رادەستکردنى باڵیۆزخانە بە ئۆپۆزسیۆنى سوریا
  • تائێستا 700 هەزار کەس ئاوارەى نێوخۆى سودان بوون و پێنج ملیۆن کەسیش پێویستییان بە هاوکارى هەیە

رۆژنامە تورکییەکان

یەنی ئاسیا

  • باڵیۆزێکی پێشووی تورکیا: هاوپەیمانی گەل لە هەڵبژاردندا سەردەکەوێت
  • کەمال کلچدارئۆغلۆ: من لەگەڵ ماف خوراواندام
  • سەرۆکی پارتی باش: کەمال بەگ لە خولی یەکەمدا سەردەکەوێت

دۆغرو هابەر

  • ئەردۆغان بەڵێنیدا موچەی کرێکاران بە رێژەی 45٪ زیاد بکات
  • سەرۆکی هوداپار: لە دووڕیانێکی گرنگداین
  • موحەڕەم ئینجە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی داوا دەکات هاوپەیمانی گەل پشتگیری بکات

ئانالیز

  • وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی: کەمترین موچە دەکەینە 500 دۆلار
  • لە ساڵێکدا نرخی کرێی خانووبەرە 140٪ زیادی کردووە
  • فرۆشیارانی گوڵ، بۆ رۆژی دایکان کە 14ی ئایارە 51 تڕێلە گوڵیان ئامادەکراوە

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە: مەترسی هەیە و پێویستە خاوەنداری لە سندوقەکانی دەنگدان بکرێت
  • پۆلیس و جەندرمە سندوقی دەنگەکان دەگوازنەوە و ئەمەش ئۆپۆزسیۆنی نیگەران کردووە
  • سەرۆکی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان: هەم دەنگ دەدەین، هەم دەنگەکانمان دەپارێزین

رۆژنامە فارسییەکان

شەهروەند

  • بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاری دراو حکومەت 16 رێگەی گرتووەتەبەر و ئیجرائات دەکات
  • لە کەرتی غەزە سێ سەرکردەی جیهادی ئیسلامی لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران
  • پێشنیازی وەبەرهێنانی بیانی لە ئێران زیادی کردووە

جمهوری ئیسلامی

  • مانگی داهاتوو تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەی شورای ئیسلامی ئێران دەست پێدەکات
  • کرێنشینان بوونەتە دیلی دەستی خاوەن نوسینگەکان لە ئێران
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تالیبان دەست لە فەلاقەکردن و لەسێدارەدان هەڵناگرێت

ئیتلاعات

  • ئێران پشتیوانی لە سوپای عومان دەکات
  • ئێران و عێراق رێککەوتنێکیان لەبارەی هاوکاری دادوەری واژۆکرد
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: بەرپرسانی ئەوروپا پشتگیری لە ‘تیرۆر’ دەکەن

ئاسیا

  • ئێران لە ریزبەندی سەرەوەی ئەو وڵاتانەیە کە خوێندکارانی کۆچ دەکەن
  • کێشەی ئامادەبوونی ژنان لە وەرزشگاکاندا چارەسەر کراوە
  • تورکیا لە فیلمی ‘زیرەکێکی بچووک’دا کەسایەتییە ئێرانییەکانی وەک موڵکی خۆی پیشانداوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button