پەرلەمانی عێراق دەیەوێت کورتهێنانی بودجە کەمبکاتەوە و داهاتی حکومەت زیاد بکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 9ى ئایارى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پەرلەمانی عێراق دەیەوێت کورتهێنانی بودجە کەمبکاتەوە و داهاتی حکومەت زیاد بکات
  • دیاریکردنی سنوری نێوان عێراق و کوەیت کێشەیەکی هەڵپەسێردراوە
  • سلێمانی پشتیوانی لە بڕیاری قەدەغەکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەکات

شەرقولئەوسەت

  • لە عێراق ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی “داعش”
  • هێرش و هەڕەشە و جنێودان باڵدەکێشێت بەسەر کەشی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
  • تاران گەشبینە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ریاز

عەرەب

  • دیداری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دوای دابڕان.. رێککەوتن کرا لەسەر چارەسەری سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە رێگەی دیالۆگەوە
  • دیناری عێراقی هاوسەنگی خۆی دەگەڕێنێتەوە
  • سەختی بژێوی ژیان، جەماوەری بوونی ئەردۆغان پاشەکشێ پێدەکات

زەمان

  • قوباد تاڵەبانی بە دیداری مەسرور بارزانی بایکۆت دەشکێنێت
  • لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە عێراق 67 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و 10 کەس گیانی لەدەستداوە
  • عێراق داوا لە ئێران دەکات هاوبەشی بێت لە زیانەکانی وشکبوونەوە و کەمبوونەوەی ئاو

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

عەرەب نیوز

  • لە ساڵیادى تێکشکاندنى سوپاى نازى ئەڵمانیا، روسیا بە درۆنى خۆکوژى هێرش دەکاتە سەر ئۆکراین
  • دروستکردنى هەزار یەکەى نیشتەجێبوونى دیکە لە کەرتى رۆژئاواى فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە خەڵکى توڕە دەکات
  • هاوڵاتیانى سودان هەموو هیوایەکیان لەسەر گفتوگۆکانى جەددەیە بۆ گەیاندنى هاوکارى مرۆیی پێیان

گاردیان

  • بەهۆى کەمى پزیشک لە بەریتانیا، لەمەودوا دەرمانساز رەچەتەى دەرمان بۆ نەخۆش دەنوسێت
  • سەرکردە باڵاکانى یەکێتى ئەوروپا کار بۆ رێکخستنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەریتانیا دەکەن
  • کڵچدارئۆغلۆ، رکابەرى سەرەکى ئەردۆغان شەڕى بەدیهێنانى دیموکراسى دەباتە قۆناغێکى دیکەوە

چاینە دەیلى

  • سەرۆکى چین لە 18ى ئەم مانگەدا سەرۆکایەتى لوتکەیەک لەگەڵ وڵاتانى ئاسیای ناوەڕاست بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى چین دەکات
  • سەرۆکى چین لەگەڵ زیاتر لە 500 نوێنەری چین لە 130 وڵات کۆبووەوە و ستایشی کردن
  • سەرۆکوەزیرانى چین چەندین رێگەى بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى چین و ئەمریکا خستووەتەڕوو

واشنت پۆست

  • ئەو چەکدارەى لە مۆڵێکى تەکساس هەشت کەسی کوشت، پێش سێ هەفتە وێنەى مۆڵەکەى بڵاوکردووەتەوە، هێرشەکە پلان بۆ داڕێژراوى رەگەزپەرستانە بووە
  • دوور لە خاک و نیشتمانى خۆیان و دوور لە جەنگ تاوەکو ئێستا رێگەى ئاوارەکانى سودان ناڕوونە
  • کچێک لە ئەمریکا ئەو کاتەى تەمەنى 17 ساڵ بووە بۆ کارى لەشفرۆشى فرۆشراوە، ئێستا لەبەرئەوەى خۆشی تێوەگلاوە دادگاى دەکرێت

رۆژنامە تورکییەکان

ئانالیز

  • رۆژ بە رۆژ رێژەی کرێچی لە تورکیا زیاد دەکات
  • رێژەی هەژاری لە تورکیا 14.4%یە
  • حکومەت 45 هەزار مامۆستای دامەزراند

یەنی بیرلیک

  • وەزیری دەرەوەی تورکیا: دەستمان بە ئامادەکاری بۆ ناردنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا کردووە
  • ئەمریکا: لەگەڵ ئەسەد پەیوەندییەکانمان ئاسایی ناکەینەوە
  • پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە: دوای 14ی ئایار سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

یەنی چاغ

  • پێنج کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ئیمامئۆغلۆ لە ئەرزەرۆم دەستگیرکراون
  • بە چەک هێرشکرایە سەر ئۆفیسی جەهەپە لە شاری روحا
  • پەرلەمانتارێکی جەهەپە: سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆ ئاگاداری هێرشکردنە سەر ئیمامئۆغلۆ بوو

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • ئیبراهیم ئاکن هاوگوتەبێژی پارتی چەپی سەوز: لە خولی یەکەمدا کۆتایی بە ئەردۆغان دێت
  • کۆنسەی ئەوروپا: پێویستە دەسەڵاتی تورکیا دەست لە دەستگیرکردنی کوردان، هونەرمەند، رۆژنامەنوس و یاساناسان هەڵبگرێت
  • ئاکەپە بەدوای ساختەکاریەوەیە

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • 600 هەزار هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ راگەیەندرا
  • بانکی ناوەندی ئێران: ئامانجمان کۆتاییهێنانە بە بازرگانیکردن بەدۆلار
  • بۆ یەکەمجار لە سیستان و بەلوچستان لێکردنەوەی بەرهەمی مۆز دەستیپێکرد

ئیتلاعات

  • ژمارەی دانیشتووانی کەرتی غەززە نزیکەی سێ ملیۆن کەسە و 80%ی دانیشتووانەکەی بێکارن
  • وەبەرهێنانی نەوتی ئێران ئەمساڵ دەگاتە چوار ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا
  • محەمەد باقری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران: هاوسەنگی هێز لە رۆژئاواوە بەرەو رۆژهەڵاتە

جمهوری ئیسلامی

  • بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا: دانوستانە ئەتۆمیەکانی ئێران بەرەو پێشەوە چووە
  • بەڕێوەبەری ئەنجومەنی تالاسیمای ئێران: بەهۆی گەمارۆکانەوە 662 نەخۆشی تالاسیما گیانیان لەدەستداوە
  • ئێران لە ناوچە سنوریەکان پۆلیسی ئاسایشی ئابوری جێگیر دەکات

قودس

  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: چارەسەری کێشەی سوریا سیاسییە
  • چوارشەممە لە مۆسکۆ ئێران، سوریا، روسیا و تورکیا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە
  • رەئیسی: ئێران ئێستا یاریزانێکی کاریگەری ناوچەکەیە

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button