“چاتى زیرەکیى دەستکرد” لە پزیشکەکان باشتر وەڵامى پرسیارەکانى نەخۆش دەداتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 5ى ئایارى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخستووە ئەو کەسانەى لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەى زیاتر لە 30 خولەک تەلەفۆن بەرکاردەهێنن، ئەگەرى توشبوونیان بە “فشارى خوێن” لە کەسانى دیکە زیاترە
  • بەهۆى کەمبوونەوەى دەستى کار لە بەریتانیا، حکومەتى ئەو وڵاتە بەنیازە زیندانیکراوەکان بەکاربهێنێت بۆ کارکردن
  • داوا لە پادشاى بەریتانیا دەکرێت ئەڵماسى سەر تاجى شاهانە بۆ ئەفریقیاى باشوورى بگەڕێنێتەوە کە پێشتر لەو وڵاتەوە هێنراوە

عەرەب نیوز

  • ئیسرائیل بەبێ دادگاییکردن خەڵک دەکوژێت
  • لە ئاکامى رووداوێکى هاتوچۆدا لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێکدا لە میسر لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا
  • پرسى پەنابەرە سورییەکان لە تورکیا، بووەتە بابەتى گەرمى بانگەشەى هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا

یابان تایمز

  • بەهۆى پشووەکانى هەفتەى زێڕین، کەرتى گەشتیاریی یابان بوژانەوەی زۆرى بەخۆوە بینیوە بە تایبەت پاش سوککردنى رێکارەکانى کۆرۆنا
  • بەگوێرەى توێژینەوەیەک کە لەنێو گەنجانى یاباندا ئەنجامدراوە، نیوەى بەشداربووان گوتویانە ئەگەر بۆ جارێکیش بێت بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە
  • ئەو وڵاتانەى دەکەونە ناوچەى زەریاى هیندى و هێمن بیر لە پەرەپێدانى درۆنى سەربازیی دەکەنەوە بەهۆى زیادبوونى گرژییەکان لە ناوچەکەدا

یوئێس ئەى تودەى

  • توێژینەوەیەک دەریخستووە “چاتى زیرەکیى دەستکرد” لە پزیشکەکان باشتر وەڵامى پرسیارەکانى نەخۆش دەداتەوە
  • ئەو ژنەى هاوسەرە تەقەکەرەکەى داڵدەدابوو دەستگیرکرا، پێشتر لە ویلایەتى تەکساس پێنج کەسى کوشتبوو
  • لە ویلایەتى جۆرجیاى ئەمریکا کەسێک هەڵدەکوتێتە سەر خواردنگەیەکى ماکدۆناڵ و سێ کەس دەکوژێت، دواتریش خۆى دەکوژێت

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانى دراوسێ دەکات هاوکاری عێراق بکەن لە چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاویی
  • نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان: پابەندین بە بڕیارى نەبوونى پەیوەندى لەنێوان عێراق و ئیسرائیلدا
  • بۆ رۆژى دووەم رەئیسى لە دیمەشق بوو.. میدیاکانى سوریا باس لە رێکخستنێکى ئابوورى سورى -عێراقى -ئیرانى دەکەن

هەواڵی زیاتر

Back to top button