مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەکەم

دەیلی مەیڵ

  • دوای چەندین هەفتە لە ئاژاوەی سیاسی، سوناک دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئاسیایی و گەنج لە سەردەمی مۆدێرندا
  • روسیا بانگەشەی ئەوە دەکات ئۆکراینا لە کۆتا قۆناغەکانی دروستکردنی بۆمبی پیسدایە
  • ژنێکی دەستگیرکراوی ئۆکراینا دواى ئازادکردنى باسی توندوتیژیەکانى سەربازانی روسیا بەرامبەر بە ژنان دەکاتگاردیان

     

    گاردیان

گاردیان

  • ریشی هۆشداریی داوەتە پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران یان یەکبگرن یاخود دەمرن، بەڵێنیش دەدات کاری لەپێشینەی سیاسەت بێت نەک کەسایەتییەکان
  • سوپای میانمار لە کۆنسێرتێکی میوزیکی گروپە یاخیەکانی وڵاتەکەیدا 60 هاوڵاتی کوشت
  • رۆژنامەنوسێکی روسی بە تاوانی هاندانی جینۆسیاید تۆماتباردەکرێت، دوای ئەوەی داوای کردبوو منداڵانی ئۆکراینا بخرێنە نێو روبارەکانەوە یان بە زیندوی بسوتێندرێن

 

فاینەنشەڵ تایمز

  • ریشی سوناک خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئامادەدەکات و بەڵێنی چارەسەری ئاڵنگارییەکى گەورەی ئابوری دەدات
  • پەرلەمانتارانی باڵی چەپی دیموکراتەکانی ئەمریکا داوا دەکەن بایدن راستەوخۆ لەگەڵ پوتین گفتوگۆ بکات
  • وەزیری دارایی تورکیا، بەرگریی لە پەیوەندییە ئابوریەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیا دەکات

 

ئیندپێندێنت

  • لە راپرسییەکیدا دەرکەوتووە نزیکەی 400 هەزار کەس لە خوێنەرانی  رۆژنامەکە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی دەکەن لە بەریتانیا سەرەڕای ئەوەی دوێنێ سەرکوەزیرانی نوێ هەڵبژێردراوە
  • هیندستان داوا لە هاوڵاتییانی دەکات بەهۆی خراپی دۆخی وڵاتەکەوە، بەزوترین کات ئۆکراینا جێبهێڵن
  • بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال، چین دوو ورچی پاندا بە دیاریی بۆ قەتەر دەنێرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button