دۆزینەوەیەکی نوێ رەنگە ببێتە هۆی دەستپێکی ژیان لە دەرەوەی گۆی زەوی

کەشتیەکی ئاسمانی چینی دەستکەوتێکی زانستی بەدەستدەهێنێت

زووم، ئاژانسەکان:

لەگەڵ کەشوهەوایەکی هاوشێوەی زەوی و پێکهاتەکەی، مەریخ جیاواز و نامۆیە بەو وشکانیەی کە هەژموونی زاڵە بەسەر مەریخدا، پرسیارە شاراوەکە هەمیشە ئەوەیە ئەو ئاوە زۆرەی هەبووە بۆ کوێ چووە؟

زانایان پێیانوایە بەشی زۆری ئاوی مەریخ لە چینە دەرەکییەکەی مەریخدا هەڵواسراوە، واتە لە توێکڵەکەیدا، ئەمەش وایکرد باوەڕێکی بەرفراوان هەبێت کە ئاوی هەسارە سوورەکە تەنها لە شێوەی ڕەقی لە بەردەکاندا بوونی هەیە یان وەک گاز لە هەڵمدا.

بەڵام بەپێێ دۆزینەوەیەکی نوێ کە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، جیاوازی هەیە لە شلەمەنیەکان لە هەسارەکان.

رۆژنامەکە دەڵێت، ئەمە دۆزینەوەیەکی زانستیە و رەنگە ببێتە هۆی دابینکردنی پێکهاتە سەرەکیەکەکانی دروستکردنی ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی.

دۆزینەوەکە لەلایەن کەشتی ئاسمانی “زۆرۆنگ”ی چینی بووە، کە لە ساڵی 2021 لەسەر مەریخ نیشتووەتەوە.

کەشتیەکە بە بەڵگە سەلماندوویەتی کە ئاوی شل لە تەپۆلکە خۆڵەکانی هێڵە کەمەرەییەکان دوور لە جەمسەرەکان هەیە، واتە ئاو لە ناوەراستی مەریخ کۆدەبێتەوە نەک جەمسەرەکانی.

زانایان دەڵێن ئاوە شلەکە لە کاتی توانەوەی خوێکانی تەپۆلکە خۆڵەکان دروستدەبێت، ئەمەش لە پلەی نزمی گەرمیدا.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ئاوە رەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر کورت لەم فۆرمەدا بمێنێتەوە، بەهۆی ساردی رووی مەریخ، کە وادەکات هیچ شلەیەک لە دۆخی خۆیدا نەمێنێت.

ئاو لە ناوەراستی مەریخ کۆدەبێتەوە نەک جەمسەرەکانی

کەشتی ئاسمانی “زۆرۆنگ”ی چینی لەسەر رووی مەریخ

ساڵی رابردوو، تیمێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی رایانگەیاند، ئاوی شل رەنگە لەژێر توێژاڵە بەستەڵەکیەکانی جەمسەری باشوری مەریخ هەبێت.

ژمارەیەک توێژەری دیکەش لە ساڵی 2009 رایانگەیاند، لە رێگەی تێلیسکۆبی “فینیکس لاندەر” ئاویان بەدیکردووە لە ناوچەیەکی جەمسەری رۆژهەڵات.

بەڵام بەگوێرەى توێژینەوە نوێکە، ئاو لە نێوەندی مەریخ زیاترە وەک لە جەمسەرەکان، هۆکارەکەش ئەوەیە کە پلەی گەرما لەوێ کەمێک بەرزترە وەک لە جەمسەرەکان، ئەمەش مانای وایە لەوێ بارودۆخی ژیانی سەقامگیر رەخساوە وەک لە ناوچە جەمسەریەکانی مەریخ.

هەواڵی زیاتر

Back to top button