بەگوێرەی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی پنتاگۆن، ئەفغانستان بووەتەوە بە ناوەندێکی پلاندانان بۆ “تیرۆریستانی داعش”

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 23ى نیسانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

عەرەب نیوز

  • بەهۆی گرژییەکانی سودانەوە، سعودیە زیاتر لە 150 کەسی بیانی دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی
  • سەرەڕای بەردەوامیی جەژن، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر شارەکانی فەلەستین و خەڵکی دەستگیرکردووە
  • بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە لە سودان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە چۆڵکرا

واشنتن پۆست

  • بەگوێرەی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی پنتاگۆن، ئەفغانستان بووەتەوە بە ناوەندێکی پلاندانان بۆ “تیرۆریستانی داعش”
  • روسیا و گروپە بەکرێگیراوەکانی توشی نەهامەتیی بوونەتەوە
  • ئاژانسی پاراستنی ژینگە لە ئەمریکا پلانی هەیە بەشێوەیەکی بەرچاو دەردانی گازی ژەهراویی لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبکاتەوە

سەندەی تایمز

  • سیخوڕێکی دەزگای هەواڵگریی MI6 بەریتانیا کە بۆ ئەفغانستان نێردرابوو، لە گەڕانەوەیدا بۆ وڵاتەکەی منداڵەکەی خۆی کوشتووە
  • چەند هاوڵاتییەکی بەریتانی کە لە سودان گیریان خواردووە حکومەتی بەریتانیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە فەرامۆشی کردوون
  • لە بەریتانیا ئەو شۆفێرانەی تەمەنیان لە خوار 25 ساڵییەوەیە، چیتر رێگایان پێ نادرێت سەرنشینی منداڵ سەربخەن

هائارێتز

  • سەرۆکوەزیران و ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل داوا دەکەن لە رۆژی یادەوەرییەکانی ئەو وڵاتە ناکۆکییەکانیان رابگرن
  • خۆپیشاندانەکانی دژی چاکسازیی کەرتی دادوەریی ئیسرائیل بۆ هەفتەی 16 بەردەوامە
  • ترس و نائومێدیی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 54 هاوڵاتیی عەرەب لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون

رۆژنامە تورکییەکان

ئەڤرەنسەل

  • ئەمڕۆ 23ی نیسان رۆژی سەروەری نەتەوەیی و رۆژی منداڵانە لە تورکیا
  • لێکۆڵینەوەیەک: 30٪ی منداڵانی تورکیا هەست بە ئاسودەیی ناکەن
  • ئەمساڵ قەرزی دەوڵەت 44.2٪ زیادی کردووە

بیرگون

  • لە تورکیا دوو هەزار و 76 منداڵ لە زینداندان
  • پارتى مەملەکەت ئەو دادوەرەی کاندید کردووە کە لە ساڵانی هەشتاکاندا سزای لەسێدارەدانی بەسەر چەپەکان سەپاندووە
  • ئامادەکاری چالاکی و خۆپیشاندان بۆ ماوەی 100 رۆژ لەبەرامبەر دەسەڵاتی ماکرۆن دەکرێت

سەباح

  • ئەردۆغان بەڵێنی قەرزی بێسووی بە جۆتیارانی تورکیادا
  • جەهەپە نەیتوانی جەژنانە بە کارمەندانی شارەوانییەکانی خۆی بدات
  • تورکیا یەکەم هەلیکۆپتەری خۆماڵی بەسەرکەوتوویی تاقی کردەوە

حوریەت

  • ئەمڕۆ ئەو تورکانەی لە سودان گیریان خواردووە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا
  • کلچدارئۆغلۆ: ئەو 300 ملیارد دۆلارەی کە دیار نەماوە دەگەڕێنمەوە
  • ئەردۆغان بەڵێنی دروستکرندی خانوو بۆ گوندنشینان دەدات

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button