ئێران سەرقاڵی یاسا و پرۆژەی نوێیە بۆ جێبەجێکردنی یاسای باڵاپۆشی

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆى ناوچەکە و جیهان (15ـى نیسانى 2023)

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • “ئەهلی قەزیە” پاڵ بە موقتەدا سەدرەوە دەنێت رەوتەکەی بۆ ماوەی ساڵێک سڕ بکات
  • پاش هەفتەیەک لەهەوڵی تیرۆرکردنی مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی سەرکردەیەکی هەسەدە لە بۆردومانێکی تورکیادا لە قامیشلۆ کوژرا
  • لە یەمەن قۆناغی یەکەمی ئاڵوگۆڕی زیندانی و دیلەکان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

سەباح

  • هەزاران عێراقی یادی “رۆژی جیهانیی قودس” دەکەنەوە
  • وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بازرگانانی مادەی هۆشبەر ژنان دەکەنە ئامانج
  • ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان: رێککەوتنە نەوتییەکەی هەرێم و بەغداد پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی دواخستووە

قودسی عەرەبی

  • دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق بەدوای ئەو کەسانەوەیە کە موقتەدا سەدر بە “ئیمامی مەهدی” ناودەبەن
  • کورد یادی تاوانی ئەنفال دەکاتەوە و داوای قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکەنەوە
  • سیاسییەکانی عێراق پشتگیریی لە مافی فەڵەستینییەکان دەکەن

زەمان

  • پرۆسەی ئازادکردنی دیل و زیندانییەکان لە یەمەن وەکو رۆژی جەژن بوو
  • رێبەری رەوتی سەدر بۆ رێگەگرتن لە فیتنە بۆ ماوەی ساڵێک رەوتەکەی سڕکرد
  • پێنج بەرپرس لە نەمسا دادگایی دەکرێن بەتۆمەتی ئەوەی ئەفسەرێکی تاوانباری سوورییان داڵدە داوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

یو ئێس ئەی تودەی

  • دەرهاویشتەکانی دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی پنتاگۆن کە تایبەتن بە ئۆکراین تا دێت زیاتر پەرەدەسەنێت
  • دامەزراوەی نهێنی ئەمریکا، کە بەرپرسە لە پاراستنی سەرکردەکانی ئەو وڵاتە، لە دۆخێکی قورسدایە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی
  • بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریی لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا 18 هەزار مانگا لەناوچوون

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگی سەرۆکی چین جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرازیل کاری لەپێشینەیین
  • سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێت بوژانەوەی ئابووری چین سودبەخشە بۆ هەموو جیهان
  • ئۆپێک دەڵێت لە مانگەکانی داهاتوودا خواست لەسەر نەوت زیاد دەبێت

دەیلی تەلەگراف

  • پەرستارانی بەریتانیا لە گەورەترین مانگرتنیاندا بە نیازن یەکەی کارەسات و فریاگوزاریی وڵاتەکەیان پەک بخەن
  • بەرپرسی بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا لە چین دەڵێت هەرگیز ئەوە ئاشکرا نابێت کە کۆرۆنا لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە
  • لە سەرد ئێرلەندا، بایدن بە بینینەوەی ئەو قەشەیەی کە هوتافی ئایینی بەسەر کوڕە کۆچکردووەکەیدا خوێند، دەستی بە گریان کرد

عەرەب نیوز

  • رۆژی هەینی زیاتر لە 300 دیلی جەنگیی نێوان حوسییەکان و حکومەتی یەمەن ئاڵوگۆڕکران
  • لەژێر بڵاوەپێکردنی هێزێکی زۆری ئیسرائیلدا، زیاتر لە 250 هەزار موسڵمان لە دواهەمین نوێژی هەینی مانگی رەمەزاندا بەشدارییانکرد
  • وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان ئیدانەی رەفتارەکانی ئیسرائیل دەکەن کە هەوڵەکانی پرسی ئاشتی لە فەلەستین لەباردەبەن

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • بۆ ئەنقەرە ئیدی سلێمانیش وەک مەخمور، شەنگال و قەندیلە
  • ئەردۆغان لە ئامەد: سیاسەتێک بە پشتگیری پەکەکە قبوڵ ناکرێت
  • کلچدارئۆغلۆ لە 20 رۆژدا لە 40 پارێزگای تورکیا کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدات

سەباح

  • لە رۆژی عارفەدا غازی سروشتی دەریای رەش دەگاتە ماڵان
  • ئەردۆغان: عەقڵیەتی جەهەپە – هەدەپە دوژمنی کورد و دیموکراسیە
  • لەم رۆژانەدا میترۆی ئەستەنبوڵ – ئەنقەر دەکرێتەوە کە رێگەکە بۆ 89 خولەک کەم دەکاتەوە

ئەڤرەنسەل

  • بەڕێوەبەری کۆمپانیای یونەیلەم بۆ راپرسی: ئەردۆغان هەموو هەوڵێک دەدات کە هەڵبژاردن لە خولی یەکەمدا کۆتایی نەیەت
  • سەرۆکی پارتی رەنج: کۆتایی بە دەسەڵاتی تاکەکەسی دێت
  • لە تورکیا ئامادەکاریەکان بۆ یەکی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران بەردەوامە

بیرگون

  • تورکیا لە رووی نایەکسانی داهاتەوە لەنێو 36 وڵاتدا یەکەمە
  • داواکاری گشتی لە دۆزی کۆبانێدا داوای کرد سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دەمیرتاش و هاوڕێکانیدا بسەپێندرێت
  • سنوری هەژاری لە تورکیا گەیشتە نزیکەی 10 هەزار لیرە

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • حکومەت بەڵێنی بیمەی بۆ 500 هەزار کرێکار دا
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئێران رۆڵێکی گرنگی لە ئاساییکردنی پەیوەندی ئەنقەرە و دیمەشق هەیە
  • بەرپرسێکی پێشووی ئەمنی ئیسرائیل: ئەگەری هەیە لەم دوو ساڵەدا ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران

ئێعتێماد

  • حکومەت سەرقاڵی یاسا و پرۆژەی نوێیە بۆ جێبەجێکردنی یاسای باڵاپۆشی
  • رێژەی بێکاری لە سنە لە هەموو پارێزگاکانی ئێران زیاترە کە دەگاتە رێژەی 16.7
  • سوریا دەگەڕێتەوە نێو باوەشی یەکێتی عەرەبی

ئیتلاعات

  • جێگری سەرۆککۆماری ئێران: 90%ی ژنانی بێحیجاب تاوانبار نین
  • سەرۆکایەتی دەسەڵاتی دادوەری: بێحیجابی لە ئۆتۆمبیلە تایبەتەکانیشدا قبوڵ ناکرێت
  • ئێران 23مین وڵاتی گەورەی بازرگانی جیهانە

ئێمرۆز

  • حکومەت پێداویستی جوتیاران بە زۆر و بە نرخی بازار بە جوتیاران دەفرۆشێت
  • ئێران و سودیە ژوورێکی بازرگانی تایبەتی دەکەنەوە
  • بەرهەمهێنانی نەوتى ئێران 37 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە

هەواڵی زیاتر

Back to top button