رۆژنامەکان: پێدەچێت مانگی هەنگوینی حەلبوسی و هاوبەشە شیعەکانی کۆتایی هاتبێت

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • حەلبوسی دەیەوێت خۆی وەکو تاکە سەرکردەی سوننەی عێراق بناسێنێت
  • پێدەچێت مانگی هەنگوینی حەلبوسی و هاوبەشە شیعەکانی کۆتایی هاتبێت
  • ناتانیاهۆ هەڕەشە لە سووریا دەکات: باجی قورس دەدەن

سەباح

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڵێندەدات بە زوویی پرۆژەیاسای بودجە تێبپەڕێنن
  • لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە پەرلەمانی عێراق بەمزووانە میوانداریی سەرۆکوەزیران دەکات
  • وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت لەم چەند رۆژەدا نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت

قودسی عەرەبی

  • هونەرمەندێکی عێراقی دەدرێتە دادگا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە یەکێک لەو دادوەرانەی سەدام حسێنی دادگایی دەکرد
  • یابان نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار پێشکەشی ئاوارە عێراقییەکان دەکات
  • تۆمەتی گەندەڵی دەدرێتە پاڵ پارێزگاری ئەنبار و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

عەرەبی جەدید

  • هێشتا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووەتەوە
  • “پاش کەوتنی دەسەڵاتەکەی عومەر بەشیر” سودان چوار ساڵی پڕ لە هەڵەی بەڕێکرد
  • دیاریکردنی ناسنامەی سەرکردە تازەکەی داعش ئەرکێکی هەواڵگریی قورسە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

واشنتن پۆست

  • بەگوێرەی بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی ئەمریکا “میسر بەنیازبووە بە نهێنیی موشەک بۆ روسیا بنێرێت”
  • چەند شارەزایەکی پزیشکی هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندە دەدەن
  • چەند رەشپێستێکی ئەمریکا دەڵێن لە چاندنی گورچیلەدا جیاکاریی رەگەزییان بەرامبەر کراوە

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • سەرباری کۆتاییهاتنی مەشقی سەربازیی چین لەدەوروبەری تایوان “بەڵام هێشتا هۆشداریی جدیی دەدرێت لەبارەی گرژییەکانەوە”
  • چین دەستپێشخەرییەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ چارەسەری پرسی تایوان قبوڵدەکات
  • بەهۆی دزەپێکردنی بەڵگەنامەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوورەوە ناردنی چەک بۆ ئۆکراین لەلایەن سیئۆلەوە ئاڵۆزتر بووە

عەرەب نیوز

  • ئیسرائیلییە یاخییەکان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین
  • گفتوگۆی هێنانەکایەی ئاشتیی لە یەمەن خەڵکی باشووری ئەو وڵاتە لە جەنگ و کوشتار دەپارێزێت
  • پاش یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر فەیحای سعودی “کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یانەی نەسر ئێوارەیەکی خەمباریان بەسەربرد”

دەیلی تەلەگراف

  • لە سەردانەکەیدا بۆ ئێرلەندا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە پارتە ناکۆکەکانی ئەو وڵاتە یەکبخات
  • مانگرتنی پزیشکانی بەریتانیا بۆ زیادکردنی موچە ئاڵۆزیی زۆرتر دروستدەکات
  • پاش دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی پێنتاگۆن “ئۆکراین پلانەکانی بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا دەگۆڕێت”

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئەفکار

  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: شاندێکی سعودیە سەرقاڵی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیەتى لە تاران
  • بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ بە پلانی پەرلەمان و حکومەت دەستیپێکردووە
  • وەزارەتی پیشەسازیی ئێران پرۆژەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە گرانی پێشکەشی دەوڵەت کرد

ئێمرۆز

  • خراپی کوالیتی ئۆتۆمبێلی خۆماڵی هۆکاری زۆربوونی گیانلەدەستدانە لە رووداوەکاندا
  • لە ئێران موچە بە تومەنە، بەڵام کرێی خانوبەرە بە دۆلارە
  • ئێران و ئەمریکا لە ئاڵوگۆڕى زیندانیەکانیان نزیک دەبنەوە

جمهوری ئیسلامی

  • ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکانی پرسی ئەتۆمی
  • هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا
  • مریشک دیسانەوە باڵی گرت و نرخی کیلۆیەک گەیشتە 80 هەزار تومەن

روزگار

  • سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: پێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاسای باڵاپۆشی بێت
  • ئێران دەیەوێت 15%ی وزەی پێویست لە ناوەندە ئەتۆمیەکانەوە بەدەستبهێنێت
  • پەرلەمانى ئێران لەبارەی گرانبوونی نرخی ئۆتۆمبێل کۆدەبێتەوە

 

رۆژنامە تورکییەکان

سوزجو

  • ئیمامئۆغلۆ: ئەردۆغان مانگێکی دیکە دەڕوات
  • کلچدارئۆغلۆ: دۆخەکە بەمشێوەیە بێت کیلۆیەک پیاز دەبێتە 100 لیرە
  • ئەو پەرلەمانتارانەی ئاکەپە کە سێ جار خۆیان کاندید کردووە و ئیدی ناتوانن خۆیان کاندید بکەنەوە “منداڵەکانیان کاندید کردووە”

جمهوریەت

  • نۆ ملیۆن کەس لە تورکیا بێکارن
  • کاندیدێکی هۆدارپار پێشتر گوتاری بۆ حزبوڵڵا نوسیوە
  • 47 خوێندکاری دیکەی کچ لە ئێران ژەهراوی کران

قەرار

  • ئەردۆغان: بودجەی پیشەسازیی سەربازی بۆ 75 ملیار دۆلار زیاد دەکەین
  • لە ماوەی ساڵێکدا لە ئێران زیاتر لە پێنج هەزار خوێندکاری کچ ژەهراوی کراون
  • سەرۆکی سیاسەتی ئابووریی پارتی ئایندە: ئاکەپە بڕوات رێژەی هەڵاوسان دادەبەزێت بۆ 20٪

ئاکشام

  • ئەو هەدەپەیەی کلچدارئۆغلۆ پشتگیریی دەکات “داوای ئازادی بۆ ئۆجالان دەکات”
  • خەڵکی ئەستەنبوڵ ئەو ناوچانە چۆڵ دەکەن کە لە هێڵی بومەلەرزەوە نزیکن
  • ئەمڕۆ ئەردۆغان بەیاننامەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button