ترەمپ 34 تۆمەت رەتدەکاتەوە کە دراونەتە پاڵی

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆى ناوچەکە و جیهان (5ـى نیسانى 2023)

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

واشنتن پۆست

  • دوای ئامادەبوونی لە دادگا، ترەمپ 34 تۆمەت رەتدەکاتەوە کە دراونەتە پاڵی
  • بەهێزکردنی سنورەکانی کریمیا دەرخەری ئەوەن کە روسیا لە لەدەستدانی ئەو دورگەیە دەترسێت
  • بەگوێرەى راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، 18%ی کەسانی پێگەیشتوو لە جیهاندا نەزۆکن

گاردیان

  • لە دادگاییەکەی دوێنیێیدا، دادوەر ترەمپی ئاگادار کردووەتەوە کە دووربکەوێتەوە لە هاندانی خەڵکی مەدەنی بۆ پشێویی لەرێگەی گوتارەکانییەوە
  • تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بەهۆی پێشێلکردنی یاسای تایبەت بە منداڵانی خوار 13 ساڵیی، بە بڕی 12.7 ملیۆن پاوەند سزادرا
  • بەهۆی گرژییەکانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا، ژمارەیەک فەلەستینی بەرەبەیانی ئەمڕۆ برینداربوون

عەرەب نیوز

  • لە هێرشێکی ئەمریکادا لە ئیدلیب، سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا
  • دوای 10 رۆژ لە وەستان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەستیپێکردەوە
  • سعودیە ئیدانەی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە مانگی رەمەزاندا

ژاپۆن تایمز

  • بەشێک لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پێشوازی لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی ChatGPT دەکەن و بەشێکیان رەتیدەکەنەوە
  • رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لە سەرانسەری جیهاندا، لە 6 کەس یەکێکیان نەزۆکە
  • بۆماوەی سێ دەیەیە کۆریای باکور لەسەر ئاستیی دەوڵەت کۆیلایەتی پیادەدەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق: لە سەرەتاى ئەمساڵەوە 6 حاڵەتى توشبوون بە “تاى خوێنبەربوون” تۆمارکراوە و 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە
  • بەمنزیکانە هێڵى ئاسمانیی عێراق دوو فڕۆکەى نوێى بەدەست دەگات و کۆى ژمارەى فڕۆکەکانى هێڵەکە دەگاتە 38 فڕۆکە
  • حەوت ملیۆن مین لە هەرێمى کوردستان هەیە و زۆرترینیان لە سلێمانییە

شەرقولئەوسەت

  • هەولێر و بەغداد جەختدەکەنەوە کە رێککەوتنى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت “کاتییە”
  • سبەى هەردوو وەزیرانى دەرەوەى سعودییە و ئێران لە پەکین کۆدەبنەوە بۆ کاراکردنى ناوەڕۆکى رێککەوتننامەکەى نێوانیان
  • ترەمپ لە بەردەم دادگاى مانهاتن بەرگریی لە بێتاوانى خۆى کرد لە 34 تۆمەت کە ئاراستەى کرابوو

قودسى عەرەبى

  • هەولێر و بەغداد نزیکبوونەتەوە لە یەکلاکردنەوەى دۆسیەى نەوت
  • روسیا لە چوونى فینلەندا بۆنێو ناتۆ توڕەیە و بەڵێنى رێوشوێنى پێچەوانەوە دەدات
  • رۆژئاوا داوا لە تورکیا دەکات پرۆسەى بە ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ خێراتر بکات

عەرەب

  • هەرێمى کوردستان: ململانێ و گەندەڵی هۆکارى پاشەکشەى هەرێمە بەرامبەر فشارەکانى بەغداد
  • ململانێى ناوخۆیی بنەماڵەى حکومڕان، رێگرە لە کۆتاییهاتنى چەقبەستوویی سیاسیی لە کوەیت
  • ئیسرائیل لە ئامانجە ئێرانییەکان دەدات و گەلى ئێرانیش بەلایەوە گرنگ نییە

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • دووەم ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی دوای ئەردۆغان رادەستی ئیلهام عەلیەف سەرۆککۆماری ئازەربایجان کرا
  • کلچدارئۆغلۆ: بەڵێن دەدەم کۆتایی بە نایەکسانی دەهێنم
  • پەرلەمانتارانی تورکیا ئامادەکاری ماڵئاوایی لە پەرلەمان دەکەن

سەباح

  • ئەردۆغان: گوێمان لە دەنگی سەرکەوتنە
  • لە 653 گوند کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتبوو دروستکردنی 13 هەزار و 400 خانوو دەستیپێکرد
  • لە مانگی نیساندا ازی دەریای رەش بە خۆڕایی دەدرێتە هاوڵاتیان

سوزجو

  • کلچدارئۆغلۆ: لە جەژنی قوربانیدا دوو موچە وەک جەژنانە بە خانەنشینان دەدەین
  • هۆداپار کە پشتی بە ئاکەپە بەستووە دەستی بە هەڕەشە کردووە
  • رێکخستنی بەربانگی بەکۆمەڵ لەلایەن ئەردۆغانەوە کە هەر کەسێک هەزار و 200 لیرە خەرجی بووە ناڕەزایی لێکەوتەوە

ئەڤرەنسەل

  • لە ماوەی سێ مانگدا 700 پزیشکی بەتوانا هەوڵیانداوە تورکیا جێبهێڵن
  • دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جارێکی دیکە داوای ئازادکردنی پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە کرد
  • سەندیکا کرێکارییەکان لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ یەکی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران دەکەن

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان ئێمرۆز

  • لەگەڵ کردنەوەی خوێندنگاکان ژەهراویکردنی خوێندکاران دەستیپێکردەوە
  • خامنەئی: ئابوری نارێک کاریگەری لەسەر کەلتور داناوە
  • ساڵ نوێ لە ئێران ساڵی تاقیکردنەوەی رژێم لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا دەبێت

ئەبرار

  • سەرما و سۆڵە زیانێکی زۆری بە باخەکانی فستق لە رەفسەنجان گەیاندووە
  • وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان باڵیۆزی ئێرانی لە باکۆ بانگهێشت کرد
  • بە ئەگەرێکی زۆر وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە سبەینێ لە پەکین کۆدەبنەوە

ئیتلاعات

  • تونس باڵیۆزی خۆی بۆ سوریا دەنێرێت
  • خامنەئی: جێبەجێنەکردنی باڵاپۆشی لە رووی شەرعی و سیاسیەوە حەرامە
  • ئێران گەورەترین بازاری کاری دەستی لە ئاستی جیهاندا لە نەورۆزدا کردووەتەوە

جمهوری ئیسلامی

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە بە زوترین کات ئازەربایجان رێڕەوی لاچین بکاتەوە
  • ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش: هێز و بەرژەوەندی خۆمان لە سوریا دەپارێزین
  • لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 95 فەڵەستینی لە کەرتی رۆژئاوا کوژراون

هەواڵی زیاتر

Back to top button