ئەمریکا کوژرانى سەرکردەیەکى داعشى راگەیاند

"عاید جبورى لە هێرشێکدا لە سوریا کوژرا"

زووم

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشیکی هێزەکانماندا لە سوریا، خالد عاید ئەحمەد جبوری، سەرکردەى داعش کوژرا.

مایکڵ ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی هێزی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، عاید جبورى، بەرپرس بووە لە پلانداڕشتن بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ئەوروپا و رۆڵی “دیارى” هەبووە لە بەهێزکردنی سەرکردایەتی داعشدا.

ئەو دەڵێت، هێشتا مەترسی داعش لە ناوچەکەدا هەیە، سەرەڕای ئەوەی پێگەی داعش لاوازکراوە، بەڵام گروپەکە توانای هەیە لەو ناوچەیەدا هێرش ئەنجام بدات. بۆیە ئۆپەراسیۆنەکانیان لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانیان بەردەوام دەبێت لە عێراق و سوریا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هیچ هاوڵاتییەک لە هێرشەکەدا نەکوژراو و زیانی بەر نەکەوتووە.

مایکڵ ئێریک کوریلا دەڵێت، کوشتنی عاید جبورى بۆ ماوەیەکی کاتی توانای داعش سنوردار دەکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button