حیزبەکانى هەرێم لەسەر سیستمى هەڵبژاردن رێکنەکەوتوون

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆ، 29ـی ئازاری 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • حیزبەکانى هەرێم لەسەر سیستمى هەڵبژاردن رێکنەکەوتوون.. کورسى کۆتا و کاراکردنەوەى کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن ئاستەنگ بۆ دانوستانەکان دروست دەکەن
  • ئەشواق جاف، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیی پارتى دەڵێت “پارتى مکوڕە کە دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت”، محەمەد حەکیم، گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی ئاشکرایدەکات “بایکۆتى هەڵبژاردن بژاردەیەکى کراوەیە”
  • چین و هیندستان کڕیارى گەورەى نەوتى عێراقن و  نیوەى هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەو دوو وڵاتە دەچێت

شەرقولئەوسەت

  • بەغداد و هەولێر دانوستانەکانیان لەسەر دۆسیەى نەوت دەستپێدەکەنەوە پاش یەکلابوونەوەى سکاڵایەکى نێودەوڵەتى لە بەرژەوەندى حکومەتى ناوەند
  • سەدر پلانى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى نییە، بەڵام بەپێویستى نازانێت بە ناوى رەوتى سەدرەوە بەشداریی بکەن
  • بەهۆى بومەلەرزەوە لە سوریا، 10,024 کەس گیانیان لەدەستداوە، 4,191 کەس لە ناوچەکانى دەرەوەى دەسەڵاتى رژێم، 394 کەس لە ناوچەکانى رژێم، 5,439 کەس کە لە توکیا ئاوارەبوون

جەریدەى کوەیتى

  • تاران هانی رژێمی سوریا دەدات بە تۆمەتی “دزینی نەوت” ی كێڵگەكانی “رۆژئاڤا” سكاڵایەكی هاوشێوەی ئەوەی عێراق و توركیا لە دژی ئەمریكا لە دادگا نێودەوڵەتییەكان تۆماربكات.
  • بەهۆى مەترسییەکانى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، نرخى نەوت لە بازاڕى جیهانیدا بەرزدەبێتەوە
  • نەوتى کوەیت 37 سەنت دادەبەزێت و نرخى بەرمیلێک نەوتى وڵاتەکە دەگاتە 76.18 دۆلار

عەرەب

  • کۆمپانیا بیانییەکان کە لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان کاردەکەن، بەرهەمهێنانى نەوت رادەگرن بەهۆى نەمانى تواناى “عەمبارکردن”
  • موشەکى دوورمەودوا و تانکى قورس: رۆژئاوا پلانى درێژخایەن بۆ ئۆکراین دادەنێت
  • میسرییەکان سەربارى سەختى دۆخى ئابوورییان، بەڵام پابەندن بە دابونەریتەکانى مانگى رەمەزان و رۆژووگرتن

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

عەرەب نیوز

  • بەهۆی بازرگانیکردن بە حەبی کەپتاگۆن، حزبوڵای لوبنان لەگەڵ دوو ئامۆزای بەشار ئەسەد خرانە لیستی رەشی ئەمریکاوە
  • رێکخراوێکی کرێکاریی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کرێکارانی فەلەستینی لە ئیسرائیل دەکات
  • سعودیە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا دەکات لەلایەن ئیسرائیلییە هاوردەکانەوە

فاینەنشیەڵ تایمز

  • خۆپیشاندانەکەی دوێنیی پاریس لە دژی زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی لێکەوتەوە
  • جێرمی هەنتی، وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بڕە پارەی کاشی نوێ بۆ زیادکردنی موچەی کارمەندانی تەندروستی دابیندەکات و مامۆستایان پشتگوێ دەخات
  • زیاد خستنە بازاڕی دانەوێڵە لەلایەن ئۆکراینەوە، بازرگانی کشتوکاڵی وڵاتانی دراوسێ دەخاتە مەترسییەوە

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگ، سەرۆکی چین بەڵێنی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ لێک نزیکبوونەوەی سعودیە و ئێران دووپات دەکاتەوە
  • شارەزایان دەڵێن چین وەک یەکەم ناوەندی گرنگی بەرهەمهێانی جیهانی دەمێنێتەوە سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پەکخستنی
  • دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئەمریکا روبەڕوی پاشکشەیەکی زۆر بووەتەوە

واشنتن پۆست

  • واشنتن پۆست لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەبارەی هێز و توانای چەکی AR15 بڵاودەکاتەوە کە لە روداوی تەقەکردنەکانی ئەمریکادا زۆر بەکاردێت
  • دوای کوشتنی ئەو ژنە چەکدارەی کە دووشەممە 6 کەسی لە قوتابخانەیەکدا لە ناشڤیلی ئەمریکادا کوشت، هەوڵەکانی پۆلیس بەرز دەنرخێنرێت
  • ئەو ژنەی کە لە روداوی تەقەکردنەکەی ناشڤیلدا 6 کەسی کوشت، بەشێوەیەکی یاسایی 7 جۆر چەکی كڕیوە لەکاتێکدا لەژێر چاودێری پزیشکی دەرونیدا بووە

رۆژنامە تورکییەکان

ئایدنلک

  • پەکەکە بە پشتگیریکردن لە کلچدارئۆغلۆ دەیەوێت ئۆجالان ئازاد بکات
  • کلچدارئۆغلۆ بە بەردەوامی باسی ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات
  • سەرۆکی پارتی وەتەن: دەبێت رێگری هەدەپە بکرێت پارەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە دەوڵەت وەربگرێت

قەرار

  • سەرۆکی پارتی دیموکرات: ئاکەپە بدۆڕێت یەکسەر داوای سیستمی پەرلەمانی دەکات
  • کلچدارئۆغلۆ: داهاتی دەوڵەت نابێت بۆ “چەتەکان” بێت، پێویستە بدرێتە هاوڵاتییان
  • جێگری سەرکی جەهەپە: کلچدارئۆغلۆ بە جیاوازی رێژەی 10٪ سەردەکەوێت

حوریەت

  • ئەمڕۆ کلچدارئۆغلۆ لەگەڵ موحەرەم ئینجە کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کردووە کۆدەبێتەوە
  • لە یۆنان هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە 21ی ئایاردا ئەنجام دەدرێت
  • بۆتۆکس کردن زیان بە مێشکی مرۆڤ دەگەیەنێت

سوزجو

  • نرخی لەحم بەعجین بۆ چوار کەس بووەتە 1000 لیرە
  • ژمارەی هاوپەیمانەکانی ئەردۆغان بووە بە چوار کەس
  • پەرلەمانتارێکی پارتی باش دەستیلەکارکێشایەوە

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button