دەلاکەکەی ئاکەپە خۆی بۆ پەرلەمان کاندید دەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • کوردستان ئومێدی بەسەردەمێکی تزە هەیە لەگەڵ بەغداد
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: پرۆگرامی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
  • دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە چوار پارێزگای عێراق دەستپێدەکات “یەکێکیان هەولێرە”

شەرقولئەوسەت

  • لە رۆژهەڵاتی سووریا ئەمریکا روبەڕوی “میلیشیاکانی ئێران” دەبێتەوە
  • نەتەنیاهۆ داوا لە جیهان دەکات فشارەکانیان لەسەر ئێران چڕ بکەنەوە
  • سودانییەکان چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەت دەکەن لە یەکی نیساندا و ترسیشیان لە “درۆی نیسان” هەیە

عەرەب

  • هێز و لایەنە عێراقییەکان توانای خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان کۆدەکەنەوە
  • بەرەی (پەکین-مۆسکۆ-تاران) ئاڵنگارییەکانی تازەیە بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا
  • سەرکردایەتیی کوەیت لەبارەی قەیرانی یاسایی و پەرلەمانی وڵاتەکە بێدەنگە و فشار دەکات بۆ راگەیاندنی کابینەی تازە

دەستوور

  • مانگرتن لەبەردەم پەرلەمانی عێراق بۆ رەتکردنەوەی “سانت لیگۆ” دەستیپێکرد
  • سودانی پەیوەندیی بە سەرکردەکانی ناوچەکەوە دەکات بۆ دوپاتکردنەوەی کاری هاوبەش، لە نێویاندا بەشار ئەسەد
  • شارەزایەک: هەڵاوسان لە عێراق بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

عەرەب نیوز

  • لە چەند هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا “14 کەس کوژران”
  • بە گوێرەی ئامارەکانی یونیسێف نزیکەی 540 هەزار منداڵ لە یەمەن لە دۆخی برسێتیدان و لە هەر 10 خولەکێکدا منداڵێک گیان لەدەستدەدات
  • بەرپرسانی ئاسایشی خۆراک لە سعودیە هەڵمەتێکی هۆشیاریی رادەگەیەنن بۆ نەهێشتنی بەفیڕۆدانی خواردن لە مانگی رەمەزاندا

گاردیان

  • بەرپرسانی قوتابخانەکانی بەریتانیا دەڵێن بەهۆی فشاری زۆری دامەزراوەی ستانداردی پەروەردەیی وڵاتەکەوە خەریکە واز لە پیشەکانیان دەهێنن
  • بەهۆی ئاڵۆزییەکانی فەرەنساوە یەکەم گەشتی پاشای بەریتانیا بۆ ئەو وڵاتە دواخرا
  • جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە ئێران کە وڵاتەکەی بە زەبری هێز کاردەکات بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان

چاینە دەیلی

  • جیهان خەریکە سوود لە چەمکە گرنگەکانی سەرۆکی چین وەردەگرێت بۆ هێنانەکایەی یەکێتی و هەماهەنگیی جیهانیی
  • بەهای یوانی دراوی چینی تا دێت لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزتر دەبێتەوە
  • بەڕێوەبەری گشتیی تیکتۆک لەبەردەم لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، تۆمەتەکانی پێدانی داتای تایبەتی بەکارهێنەرانی بە حکومەتی چین رەتکردەوە

واشنتن پۆست

  • سەرۆکی ئەمریکا بەڵێندەدات سزای ئێران بدات “پاش هێرشەکانی گروپەکانی سەربە ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا”
  • شەڕی ئۆکراین هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەتی رەوانەی سەنتەرە تایبەتەکان کردووە
  • نیکی هەیڵی کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا شانازیی بەوەوە دەکات کە کچی کۆچبەرێکی هیندییە

رۆژنامە تورکییەکان

ئەڤرەنسەل

  • شارەزایەکی سیاسەت: ئاکەپە تووشی قەیرانی کادر بووەتەوە
  • وەزیرەکانی ئاکەپە بەر لەوەی دەست لەکاربکێشنەوە خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید دەکەن “ئەمەش دژی یاسایە”
  • پارتی رەفاح، پارتە تازەکەی کوڕی نەجمەدین ئەربەکان پشتگیریی خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی

حوڕییەت

  • لە هەشتی ئایاردا 45 هەزار مامۆستای تازە لە تورکیا دادەمەزرێنرێن
  • تیمێکی 37 کەسی دەستیان بە کارکردن لەو شوێنەوارانەی هاتایدا کرد کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە
  • جەهەپە ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی تازە دەکات “ئەگەر کلچدارئۆغلۆ ببێتە سەرۆککۆمار”

سوزجو

  • دەلاکەکەی ئاکەپە خۆی بۆ پەرلەمان کاندید دەکات “مومتاز ئاسلان 20 ساڵە سەرتاشی پەرلەمانتارانی ئاکەپەیە”
  • بۆ یەکەمجار سەرکردەکانی شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن پێکەوە لەگەڵ جەماوەرەکەیان بەربانگیان کردەوە
  • شەش ئەفسەری پێشووی سوپای تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوی گولەن سزادران

سەباح

  • ئەردۆغان: تاوەکو هەموو شتێک باش نەکەینەوە ناڕۆین
  • کلچدارئۆغلۆ بەڵێنی ئازادکردنی ئەندامانی پەکەکە و رێکخراوی گولەنی داوە
  • تاوەکو ئێستا 100 هەزار کەس ناویان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێڵی تۆگ-ی تورکی تۆمار کردووە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button