لەبەر ئەم هۆکارە.. مێدڤێدڤ کارتێکی هەڕەشەی مەترسیدار بەرزدەکاتەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕوسیا، دمیتری مێدڤێدڤ رایگەیاند، دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی روسیا پلان دادەڕێژێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی هێزەکانی ئۆکراین بۆ سەر نیمچە دوورگەی کریمیا.

مێدڤێدڤ دەڵێت، هەوڵی ئۆکراین بۆ دەستبسەراگرتنی کریمیا دەبێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی ڕووسیا چ جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت، لەنێویاندا ئەو چەکانەی کە لە بەڵێننامەی ئەتۆمی ناویان هاتووە.

مێدڤێدڤ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئۆکراین ناچێتە ناو یەکێتیی ئەورووپا و بەڵێنەکانیشی لەم بارەیەوە درۆیە بۆ هێورکردنەوەی هاوڵاتیانی.

ئۆکراین ناچێتە ناو یەکێتیی ئەورووپا و بەڵێنەکانیشی لەم بارەیەوە درۆیە

گوتیشی، پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتیی ئەوروپا لە کۆمەڵێک بواردا بەردەوامن کە کارکردنیان پێویستە، بەڵام “رەفتاری ناشرین” بەرامبەر روسیا نوێنراوە لەلایەن برۆکسلەوە.

مێدڤێدڤ پێشتریش هۆشداریدابوو،گوتبووی بەردەوامبوونی رۆژئاوا لە پڕچەککردنی ئۆکراین، کارەساتی ئەتۆمی لێدەکەوێتەوە.

مێدڤێدڤ دەڵێت، دوژمنەکانمان نایانەوێت لەوە تێبگەن کە بە دڵنیاییەوە پلانەکانیان بە شکست کۆتایی دێت، شکستێک بۆ هەمووان، داڕمان وکۆتایی جیهان، بۆ چەندین سەدە لەبیر دەچێتەوە کە ژیان چۆن بووە.

بە تێڕوانین لە لێدوانە دووبارەکانی مێدڤێدێڤ کە وەک هەوڵێکە بۆ ڕێگریکردن لە پشتیوانیەکانی ناتۆ و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی بۆ کیێڤ ، بۆمان دەردەکەوێت کە مۆسکۆ لە بەرەکانی شەڕدا تووشی پاشەکشە بووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button