کازمی: هەوڵدەدەن بمکەن بە شەیتان و کەموکورتییەکانی 20 ساڵی رابردوو بخەنە ئەستۆی حکومەتەکەم

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 12ى ئازارى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • کازمی: هەوڵدەدەن بمکەن بە شەیتان و کەموکورتییەکانی 20 ساڵی رابردوو بخەنە ئەستۆی حکومەتەکەم
  • کازمی: کوشتنی قاسم سلێمانی بڕیارێکی ئەمریکی بوو نە هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نە هیچ لایەنێکی عێراقی دەستیان تێیدا نەبووە
  • لوبنان داوای لێبوردن دەکات لەو کێشەیەی بۆ خوێندکارانی عێراقی دروستکرابوو

 

سەباح

  • عێراق رۆڵی پێشەنگی خۆی لە ناوچەکە بەدەستدەهێنێتەوە
  • ئەنجامی دانوستانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا لەبارەی دۆسیەی ئاو ناڕوونە
  • پەروەردەی عێراق دەیەوێت وانەی رەوشت بگەڕێنێتەوە بۆ پرۆگرامی خوێندن

عەرەب

  • سەدر خۆی دووردەخاتەوە لە ململانێ ناوخۆییەکانی عێراق
  • داوای لێبوردنەکانی میقاتی، دەرمان نییە بۆ مامەڵە خراپەکەی لوبنان بەرامبەر خوێندکارە عێراقیەکان
  • ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە، بەهۆى بەهێزی رۆڵی چینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 

قودسی عەرەبی

  • حکومەتی عێراق بە پلانێکی 6 ملیار دۆلاری چارەسەری گۆڕانی کەشوهەوا دەکات
  • ململانێی هەژموون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئەمریکا و چین و روسیا بەردەوامە
  • بومەلەرزە زیانى بە قەڵا و شوێنەوارەکانی سوریا گەیاندووە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

عەرەب نیوز

  • کورد لە عێراق لەیادی روخانی رژێمی دیکتاتۆری عێراق لە پایتەختی هەرێم خۆشی و شادیی دەردەبڕن
  • بەنێوەندگیریی نەتەوەیەکگرتووەکان حکومەتی یەمەن و حوسییەکانی سەر بە ئێران، پێش هاتنی مانگى رەمەزان دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن
  • یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە پێشوازیی لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەکەن

سەندەی تایمز

  • دوای لەکارراگرتنی پێشکەشکارێکى وەرزشیی بی بی سی بەهۆی رەخنەگرتنی لە سیاسەتی حکومەت لە بەرامبەر کۆچبەران، کارمەندانی کەناڵەکە ماندەگرن
  • بەگوێرەى راپۆرتێک، بەم دواییانە ئاشکرا بووە بەشێک لە سەربازانی پێشوی بەریتانیا لەلایەن دەسەڵاتتداران و دەوڵەمەندەکانەوە بۆ کاریی جاسوسی بەکارهێنراون
  • بۆ زیادکردنی موچەکانیان، کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا هەڕەشەی “خراپترین مانگرتن” دەکەن لە مێژووی وڵاتەکەدا و مامۆستایانیش هەڕەشەی ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەکان دەکەن

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • لی قیانگ، هاوڕێی نزیکی سەرۆکی چین، وەک سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا
  • نێوەندگیری چین بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران، دەرخەری ئەوەیە پەکین کاریگەریی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە
  • شارەزاترین کەسی بواری کۆرۆنا لە چین ستایشی سوککردنی رێکارەکانی خۆپارێزی دەکات لە چین

هائارێتز

  • خۆپیشاندان لە دژی چاکسازییەکانی ناتانیاهۆ لە هەفتەی دەیەمدا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند
  • داواکاری گشتی ئیسرائیل دوای لەکارلادانی بەڕێوەبەری پۆلیسی تەل ئەبیب دەکات بەهۆی ئەوەی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا “نەرم بووە”
  • ئیسرائیل بێ دەسەڵاتە لە وەستاندنی رێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە

رۆژنامە تورکییەکان

سوزجو

  • سەرکردەکانی هاوپەیمانی گەل بە بەردەوامی لەنێو زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەدان
  • 36 پارتی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایاری تورکیادا دەکەن
  • هاوپەیمانی ئاتا، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دیاری کرد

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • بەگوێرەی زانیارییەکان کاندیدیکردنی ئەردۆغان لەلایەن هاوپەیمانی کۆمارەوە یەکلایی بووەتەوە
  • ئەمساڵ لە 43 پارێزگا و ناوچەی باکوری کوردستان و تورکیا ئاهەنگی نەورۆز رێکدەخرێن
  • لە ناوچەی بایلانی سەمسور لە کۆی 280 باڵەخانە 260 باڵەخانە روخاون و 72 کەس گیانیان لەدەستداوە

سەباح

  • ئەردۆغان: پێکەوە داستانی 14ی ئایار دەنووسینەوە
  • باخچەلی: دادگای دەستووری بووەتە باخچەی پشتەوەی هەدەپە
  • ئەم هەفتەیە دەست بە فروشتنی ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی دەکرێت

حوریەت

  • حکومەت دەیەوێت یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بەکرێدان دروست بکات
  • کلچدارئۆغلۆ: دەمانەوێت عەقڵیەت لە تورکیا بگۆڕین
  • لە تورکیا تاوەکو سێ مانگی دیکە ئەگەری باران بارین هەیە

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان میللی

  • یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا و روسیا پێشوازیان لە رێککەوتنی ئێران و سعودیە کرد
  • تاوەکو ئێستا 100 کەس بەتۆمەتی ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان دەستگیرکراون
  • وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان باڵیۆزی ئێرانی لەو وڵاتە بانگهیشتکرد

ئێعتێماد

  • ئیسرائیل لەدژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبیە
  • لە هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی تاراندا ‘هاوپەیمانی بۆ سبەینێ’ زۆربەی کورسییەکانی بەدەستهێنا
  • ئێران ساڵی رابردوو بە بەهای هەشت ملیۆن دۆلار فیلمی فروشتووە

ئیتلاعات

  • لە نۆ مانگی رابردوودا پیشەسازی ئێران زیاتر 5% زیادی کردووە
  • هەواڵی رێککەوتنی نێوان سعودیە و ئێران کاریگەری لەسەر بازاری دراو و زێر داناوە
  • ئەمساڵ ئێران ملیارێک مەتر سێجا گازی سروشتی بەرهەم هێناوە

کەیهان

  • لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران 17.7٪ زیادی کردووە
  • لە سیستان و بەلوچستان دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران
  • دۆلار دەگەڕێتەوە سەر 30 هەزار تومەن

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button