وەزیرى بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێکى رانەگەیەنراو گەیشتە بەغداد

"لێرەم بۆ جەختکردنەوە لە هاوبەشی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق"

زووم:

لوید ئۆستن، وەزیرى بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێکى رانەگەیەنراو گەیشتە بەغداد و جەختیکردەوە ئامانجى سەردانەکەى بۆ بەهێزکردنى هاوبەشى ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و عێراقە.

ئۆستن لە تویتەرى خۆى، ڤیدیۆى کاتى گەیشتنى داناوە و نوسیویەتى “لێرەم بۆ جەختکردنەوە لە هاوبەشی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق، لەکاتێکدا عێراق هەنگاو دەنێت پارێزراوتر، سەقامگیرتر و سەروەرتر بێت”.

سەبارەت بە سەردانەکەى لوید ئۆستن بۆ عێراق، بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکا بە رۆیتەرزى گوتووە، سەردانەکە “بۆ نیشاندانى پابەندى واشنتنە کە ئەمریکا پابەند دەبێت بە پارێزگاریی لە مانەوەى سەربازیی خۆى لە خاکى عێراقدا”، ئەوەش پاش نزیکەى 20 ساڵ لە جەنگى 2003 و روخاندنى رژێمى بەعس.

وەزیرى بەرگریی ئەمریکا رۆژى یەکشەممە بە سەردانێکى چەند رۆژە گەیشتە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لە یەکەم وێستگەى گەشتەکەیدا سەردانى ئوردنى کرد و لەگەڵ شا عەبدوڵڵاى پادشاى وڵاتەکە کۆبووەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button