بافڵ تاڵەبانی لە یادی راپەریندا پەیامێک بۆ پارتی دەنێرێت: ئەگەر ناتانەوێت خۆتان زەرەر دەکەن

زووم:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، پەیامێک بۆ پارتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێم دەنێرێت و دەڵێت، “ئەمڕۆ بکەینە دەرفەتێک و دەستی ئاشتی بۆ هەموو حزبەکانی کوردستان درێژبکەین”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (5ی ئازاری 2023) لە گوتاری ساڵیادی راپەڕیندا لە رانیە، ئاماژەی بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کرد، رووی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و گوتی، “ئەگەر دەتانەوێت میللەت ئاشت بکەینەوە، ئەوا دڵمان پاکە و دەستمان درێژدەکەین.. بەڵام ئەگەر ئەوەتان ناوێت، خۆتان زەرەر دەکەن”.

هەواڵی زیاتر

Back to top button