قەدەغەکردنی مادە کحولییەکان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

زووم:

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە (4ی ئازاری 2023) سەرجەم دەروازە گومرگییەکانی ئاگادارکردەوە، کە رێگە بە هاوردەکردنی مادە کحولییەکان نەدەن بە هەموو جۆرەکانیەوە.

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بۆ ئەم بڕیارە، پشتی بەستووە بە یاسای ژمارە 1ی داهاتی شارەوانییەکانی ساڵی 2023، کە 22ی مانگی رابردوو لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکراوەتەوە.

لە مادەی 14ی یاساکەدا هاتووە، هاوردەکردن و دروستکردن و فرۆشتنی مادە کحولییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە قەدەغەیە، سەرپێچیکاران سزادەدرێن بە غەرامەکردن کە بڕەکەی لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، بە زووومی گوت، ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە “بڕیاری لەو شێوەیە پێویستە سەرەتا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسەندی دەکات دواتر دەنێردرێت بۆ گومرگەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لەوبارەیەوە نەهاتووە بۆ ئێمە، کەواتە هاوردەی مادە کحولییەکان لە هەرێم قەدەغە نەکراوە”.

هەواڵی زیاتر

Back to top button