سەرۆکی چین: گفتوگۆی ئاشتییانە کلیلی کۆتاییهێنانی قەیرانەکانی روسیا و ئۆکراینە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانى ئەمڕۆ، 2ى ئادارى 2023

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی بێلاروسیا رایگەیاند گفتوگۆی ئاشتییانە کلیلی کۆتاییهێنانی قەیرانەکانی روسیا و ئۆکراینە
  • بەگوێرەى راپۆرتێک لە چین، زۆربەی منداڵانی لادێ لەو وڵاتەدا ئالودەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بوون
  • پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا چین لەسەر کۆمەڵێک سیاسەتی ئابوری، سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت

گاردیان

  • دوای دەستگیرکردنی دایک و باوکێک لە بەریتانیا بەهۆی پشتگوێخستنی کۆرپەکەیان، تەرمی منداڵەکەیان دوای 53 رۆژ دۆزرایەوە
  • ژمارەی گیانلەدەستداوانی روداوی دوو شەمەندەفەرەکەی یۆنان گەیشتە 43 کەس
  • بەگوێرەى چەند لێکۆڵینەوەیەک لە ناوچەی خێرسۆن، دەرکەوتووە روسیا بە پلان سەنتەری ئەشکەنجەدانی لەو ناوچەیە بۆ تۆقاندنی خەڵکی دامەزراندووە

گەڵف نیوز

  • بەگوێرەى رێنمایی تازەی حکومەتی ئیمارات، خەڵکی بیانی دەتوانن بۆ زیاتر لە 5 کەس لە کەسوکاریان دوای ڤیزای نیشتجێبوون بکەن
  • دوای چارەسەری کێشە تەکنیکییەکانی کەشتییەکەی ناسا، ئەمڕۆ گەشتی ئاسمانیی کەشتیوانییە ئیماراتییەکە دەستپێدەکات
  • شەڕی ئۆکراین دەبێتە تەوەری سەرەکی لوتکەی G20 کە بڕیارە مانگی ئەیلول لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بەڕێوەبچێت

واشنتن پۆست

  • راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا دەریدەخات، کۆنیشانەی هاڤانا، کە بەرپرسان و کارمەندانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کوبا توشی تێکچوونی تەندروستییان دەبوون، پەیوەندی بە چەکی وزە و ‌هێرشی دوژمنکارانەوە نییە
  • بەهۆی روداوی دوو شەمەندەفەرەکەی یۆنان، وەزیری گواستنەوە دەستیلەکارکێشایەوە و بەرپرسێکی وێستگەی شەمەندەفەرەکان دەستگیرکرا
  • هێرشەکانی روسیا بۆسەر ژێرخانی مەدەنیی ئۆکراین، ژیانی هاوڵاتییانی ناوچەکانی دوور لە بەرەی جەنگیشی بەهۆی بێ کارەباییەوە گۆڕیوە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button