رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ 23/10/2022

شەرقولئەوسەت

  • کۆتایی مانگی هەنگوینی نێوان هێزە عێراقییەکان بوەتە ئاستەنگێگی گەورە لەبەردەم سودانی
  • سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو لەبەردەم ناکۆکیی کوردی- کوردی و سوننی- سوننیدایە
  • دەسەڵاتەکانی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و راسپاردنی سەرۆکوەزیراندا کۆتاییهاتووە

عەرەب

  • پێناچێت گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەزوویی چارەسەربکرێن
  • کەتائیب و عەسائیب ململانێ لەسەر پۆستە ئەمنییەکان دەکەن
  • ململانێیەکی توند کەوتوەتە نێو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، باڵە جیاوازەکان شەڕ لەسەر پۆستە ئەمنییە هەستیارەکان دەکەن

زەمان

  • ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەهۆی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە تووشی نەخۆشییەکانی چاو دەبن
  • ناکۆکیی نێوان لایەنە عێراقییەکان بەرەو قوڵبوونەوە دەچێت و فشار لەسەر سودانی دروستبووە
  • عێراق بووە ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی عەرەب

سەباح

  • پێدەچێت سێشەممە پەرلەمان دەنگ بە کابینە وەزارییەکەی سودانی بدات
  • لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی مامۆستای زانکۆ
  • هەموو کاتژمێرێک لە عێراق 10 حاڵەتی جیابوونەوە روودەدات

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button