ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆژە یاسای خانەنشینی کۆدەبێتەوە

سەرۆکی ژووری ئەندازیاری تورکیا دەڵێت، لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا جارێکی دیکە هەڵە دەکرێت

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 27ی شوباتی 2023

ئەڤرەنسەل 

  • دەزگای کارەسات و فریاگوزاریەکانی تورکیا دەستی بە چادر فروشتن کردووە
  • سەرۆکی ژووری ئەندازیاری تورکیا: لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا جارێکی دیکە هەڵە دەکرێت
  • سبەینێ کرێکارانی یەکێتی کانزاگەرانی تورکیا لە سەرتاسەری تورکیا دەست بە مانگرتن دەکەن

ئاکشام 

  • ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆژە یاسای خانەنشینی کۆدەبێتەوە
  • لە تورکیا لەماوەی 20 رۆژدا 11 هەزار منداڵ لەدایکبوون
  • وەزیری دەرەوەی میسر سەردانی تورکیا دەکات

سوزجو 

  • کۆمپانیای دەداش پسوڵەی ئاو و کارەبای بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە نارد
  • ئەمڕۆ سەرۆکی جەهەپە و سەرۆکی پارتی باش لەبارەی کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبنەوە
  • رۆژنامەنووسێکی سوزجو: ئافاد بە بەهای 46 ملیۆن و 140 هەزار لیرە چادری فرۆشتووە

سەباح 

  • چوار هەزار باڵەخانەی کۆن کە شەش هەزار کەس تێیایاندا دەژی، مەترسی رووخانیان لەسەرە
  • کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەرقاڵی دیارکردنی شوێنی دەنگدانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەیە
  • زییا شەنگول ئەفسانەی تۆپی پێی تورکیا گیانی لەدەستدا

هەواڵی زیاتر

Back to top button