رۆژنامە عەرەبییەکان: سەرژمێریی لە عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا یەکلادەکاتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانى ئەمڕۆ، 25ى شوباتى 2023

سەباح

  • هێشتا لایەنەکان لەبارەی پێشنیازەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی
  • وەزارەتی پیشەسازیی عێراق داوا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم دەکات بە بڕیارەکانی سەپاندنی باجەوە پابەندبن
  • شارەزایان دەڵێن پشتبەستن بە یوانی چینی هەژموونی دۆلار کەمدەکاتەوە

شەرقولئەوسەت

  • رووسیا و ئۆکراین.. مۆسکۆ چاوی لە سنووری پۆڵەندایە و گومانیش لە دەستپێشخەرییەکەی چین دەکرێت
  • خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران دەستپێدەکاتەوە
  • تازەترین راپرسی: ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت ناتانیاهۆ دەدۆڕێت

عەرەب

  • ئەنجامدانی سەرژمێریی لە عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا یەکلادەکاتەوە
  • بەخشینی رەگەزنامەی عێراقی بە هونەرمەندێکی تونسی مشتومڕی لە ناوەندە هونەری و سیاسییەکاندا ناوەتەوە
  • ئەو هونەرمەندە فەلەستینییانەی چارەکە سەدەیەکە لە عێراق دەژین: ئێمەش رەگەزنامەی عێراقیمان دەوێت

قودسی عەرەبی

  • خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە ئێران بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی مزگەوتێک دەدەن
  • پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی عێراق رێگریی لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان دەکەن
  • پێکهاتەی عەرەبی گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک رەتدەکەنەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button