ئەمڕۆ نایجیریا سەرۆکی تازە هەڵدەبژێرێت و خەڵک لە رێگەی پۆرتاڵەوە ئەنجامەکەیان پێدەگات

 کێبڕکێ لەنێوان سێ پارتى سەرەکیدایە

زووم، ئاژانسەکان:

بنکەکانى دەنگدان بەرووی دەنگدەرانی نەیجیریادا کرانەوە و سەرۆکى وڵاتەکە، جێگری سەرۆک، ئەنجومەنی نوێنەران و پیران هەڵدەبژێردرێن. نەیجیریا وەک گەورەترین وڵاتی دیموکراسی ئەفریقا هەژماردەکرێت، کە لە ساڵی 1999ەوە کار بە سیستمی دیموکراسی دەکرێت و دەنگدان تێدا پیادە دەکرێت. نەجیریا روبەری خاکەکەی زیاتر لە 923 هەزار مەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 200 ملیۆن کەسە، کە 39.6%ی دانیشتووانەکەی لەخوار تەمەنی 35 ساڵییەوەن.

رێژەی نەخوێندەواریی لەو وڵاتەدا 62%ە و زۆرینەی دانیشتووانەکەی موسڵمانن، کە رێژەی 53.5%ی وڵاتەکە پێکدەهێنن. دوای ئەویش 35.3%ی هاوڵاتییەکانی پەیڕەوکارانی ئاینی مەسیحین و 10.6%ی لە ئاینی کاسۆلیکی رۆمانین. لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا 93 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە. بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 8:30ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەرووی دەنگەراندا کرانەوە و کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ دادەخرێن.

دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان، دەنگەکان لە بنکەکاندا جیادەکرێنەوە و دواتر لەرێگەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە دەنێردرێن بۆ پۆرتاڵی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە. رۆتیمی ئۆیاکانم، گوتەبێژی کۆمسیۆنی نەتەوەیی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی راگەیاندووە، بەهۆی پۆرتاڵەکەوە خەڵکی خۆیان بەر لە راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان، دەزانن کە کێ دەبێتە براوەی هەڵبژاردنەکە.

18 کەس خۆیان بۆ پۆستى سەرۆکى وڵاتەکە کاندید کردووە

سەرەڕای ئەوەی کە 18 کەس خۆیان بۆ پۆستى سەرۆکى وڵاتەکە کاندید کردووە، بەگوێرەی راپرسییەکانی پێش هەڵبژاردن، کێبڕکێی سەخت لە نێوان سێ کاندید دایە. یەکێک لە کاندیدەکان، بۆلا ئەحمەد تینوبووە، کە کاندیدی پارتی محەمەدوو بوهاریی، سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەیە، سەرۆکى ئێستا ناتوانێت بۆ جاری سێهەم خۆی کاندید بکاتەوە. ئەتیکو ئەبوبەکار، جێگری پێشووی سەرۆکی نەیجیریا کاندیدێکی دیکەی بەهێزی هەڵبژاردنەکەیە، کە کاندیدی سەرەکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیە.

سێیەم کاندیدی بەهێز پیتەر ئۆبییە لە پارتی کرێکاران، کە وەک رکابەرێکی سەرەکی دوو پارتی کێبڕکێکاری ئەو وڵاتە دەبینرێت. تینوبوی تەمەن 70 ساڵ پارێزگاری ویلایەتی دەوڵەمەندی لاگۆسی ئەو وڵاتەبووە و کاریگەرییەکی بەرچاوی لە ناوچەی باشوری رۆژئاوادا هەیە، کە وەک سیاسییەکی “کاریزما” لەو ناوچەیەدا سەیر دەکرێت. ئەو هەمیشە شانازی بەوەوە دەکات کە لە هەڵبژاردنەکانی دیکەدا یارمەتیی هەڵبژاردنی سەرۆکی داوە و پێی وایە ئێستا کاتییەتی خۆی جڵەوی دەسەڵات لەو وڵاتەدا بگرێتە دەست.

کاندیدی پارتی ئۆپۆزسیۆن، ئەبوبەکاری 76 ساڵە، جێگری پێشووی سەرۆکی نەیجیریا بوو

کاندیدی پارتی ئۆپۆزسیۆن، کە ئەبوبەکاری 76 ساڵە، جێگری پێشووی سەرۆکی نەیجیریا بووە و سەرمایەدارێکی بەناوبانگی وڵاتەکەیە، کە لە چەندین سێکتەری جیاوازدا سەرمایەی کۆکردووەتەوە. ئەم ‌هەڵبژاردنە شەشەم هەوڵیەتی بۆ بوون بە سەرۆکی وڵاتەکە. ئۆبی پارتی کرێکارانیش، دوو خول پارێزگاری ویلایەتی باشوری ئەنامبرا بووە. ئێستا جەماوەرێکی “زۆر”ـی لە جیلی گەنجی ئەو وڵاتەدا هەیە و وەک بەدیلی دوو پارتی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات سەیر دەکرێت.

ئۆبی تاکە کاندیدی مەسیحییە و تاوەکو ئێستا لە ناوچەکەی ئەودا هیچ کاندیدێک لەوکاتەوەی کە نەیجیریا لە ساڵی 1999ەوە سیستمی دیموکراسی پەیڕەو دەکات، نەبووە بە سەرۆک یان جێگری سەرۆک. بەگوێرەى خوێندنەوەى میدیا جیهانییەکان هەر سێ کاندیدە سەرەکییەکە متمانەی تەواویان هەیە، کە ئەگەر دەنگیان پێبدرێت بۆ دەسەڵات، دەتوانن بارودۆخی نەیجیریا بگۆڕن. ئەمە لەکاتێکدایە وڵاتەکە روبەڕوی چەندین کێشەی ئابوری و ئەمنی بووەتەوە، هەر لە کەمی سوتەمەنی و پارەوە تاوەکو دەگاتە زیادبوونی هێرشی “تیرۆریست”ـی و هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دراوی ناوخۆیی وڵاتەکە.

بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئارام هێزێکی ئەمنی لەسەرانسەری وڵاتەکەدا بڵاوەیان پێکراوە

وەک ئامادەکارییەک بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئارام و بێ کێشە، هێزێکی ئەمنی زۆر لەسەرانسەری وڵاتەکەدا بڵاوەیان پێکراوە. بانگەشەی هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕیی و لەو ماوەیەدا چەندین خۆپیشاندان لە دژی حکومەت کران. پۆلیسی نەیجیریا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، تەنها سێ رۆژ پێشی هەڵبژاردنەکان، کاندیدێکی سیناتۆر لە پارتی کرێکاران لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کە سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لە ویلایەتی ئینوگو لە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە تەقەی لێکرا و بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە سوتێندرا.

ئەم گرژی و ئاڵۆزییانە بەدوور نەبووە لە دامەزراوەکانی هەڵبژاردن. بەهۆی گرژییەکانەوە، زیاتر لە 200 بنکەی دەنگدان لە هەندێک ناوچە بەهۆکاری ئەمنیی گوزراونەتەوە بۆ ناوچەی دیکە. چەند هەفتەیەک پێش هەڵبژاردنەکە پۆلیسی وڵاتەکە دەستی بەسەر زیاتر لە شەش هەزار کارتی دەنگداندا گرتووە، کە لەلایەن کۆچبەرانی نایاساییەوە هێنرابوونە سنوری وڵاتەکەوە. سەربارى ئەم روداوانە گوتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە کە چەند رۆژێکی دیکە رادە

هەواڵی زیاتر

Back to top button