رۆژنامە ئینگلیزییەکان: زیاتر لە 20 ملیۆن کەس لە باکوری ئەمریکا روبەڕوی شەپۆلێکی سەرمای بەھێز بوونەتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانى ئەمڕۆ، 24ى شوباتى 2023

یو ئێس ئەی تودەی

  • زیاتر لە 20 ملیۆن کەس لە باکوری ئەمریکا روبەروی شەپۆلێکی سەرما و بایەکی بەھێز بوونەتەوە
  • لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا بۆ یەکەمجار “ژنێکی رەشپێست” وەکو ئەندامی کۆنگرێس ھەڵدەبژێردرێت
  • رووداوی شەمەندەفەرەکەی ئۆھایۆ کە بووەی ھۆی تێکەڵبوونی بڕێکی زۆر لە مادەی کیمیایی و دوکەڵی ژەھراوی، چەندین پەیام بەدوای خۆیدا دەھێنێت

گەڵف نیوز

  • شێخ محەمەد ئەلمەکتوم، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات پرۆژەی تۆڕی شەمەندەفەری نیشتمانی وڵاتەکەی کردەوە
  • ئەمڕۆ ئەمریکا سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت و ھاوکاری ئابووری زیاتر بۆ ئۆکراین رادەگەیەنێت
  • لە ھەنگاوێکی نوێدا عومان ھێڵی ئاسمانی لەگەڵ سعودییە تێکەڵ دەکات کە رێگا ئاسمانییەکان بەروی ئیسرائیلدا دەکاتەوە

چاینە دەیلی

  • شارەزایانی چین گوتارەکەی شی جینپینگ بەرز دەنرخێنن کە بە گرنگییەوە باسی سەربەخۆیی کەرتی زانست و تەکنەلۆژیای وڵاتەکەی کردبوو
  • تیمەکانی رزگارکردن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو 47 کرێکارەی لە رووداوی داڕمانی کانە خەڵوزەکەی چین بێسەروشوێن بوون
  • پاش ساڵێک لە ھێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین، هەڵوێستى سیاسى وڵاتانی جیھان بەسەر ئەو قەیرانەدا دابەشبووە

یابان تایمز

  • یابان داوا دەکات ببێتە پێشەنگی بونیادنانەوەی ئۆکراین
  • تائێستا ھیچ وەڵامێک نییە بۆئەوەى ببزانین شەڕی ئۆکراین چۆن کۆتایی پێ دێت
  • کشانەوەی پوتین لە رێککەوتنی ئەتۆمی، سەرنج بۆ لێکەوتەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی چین رادەکێشێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button