رۆژنامە فارسییەکان: ئێران شەشەمین وڵاتی جیهانە لە روی بەرزی رێژەی هەڵاوسانەوە

ئافتاب

  • لە ئێران کیلۆیەک گۆشت بۆ 500 هەزار تومەن بەرزبووەوە
  • ئێران شەشەمین وڵاتی جیهانە لە روی بەرزی رێژەی هەڵاوسانەوە
  • باڵیۆزی روسیا لە ئیسرائیل: پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و تاران لەسەر حسابی هیچ لایەک نییە

ئیتلاعات

  • کەمترین موچەی کارمەندان ساڵێکی دیکە دەگاتە 7 ملیۆن و 920 هەزار تومەن
  • 15٪ی خەڵکی تاران لە خانوی کۆندا دەژین
  • سەرۆکی هەماهەنگی قەیرانی تاران: خۆتان بۆ بومەلەرزەیەکی گەورە ئامادە بکەن

ئارمان میللی

  • فشاری ئابوری زیانی بە خانەوادە ئێرانیەکان گەیاندووە
  • فەرماندەیەکی گەورەی پۆلیسی سیستان و بەلوچستان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
  • لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا 30 هەزار ئەندامی ئیتلاعات هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەیان داوە

قودس

  • ئێران بووە قارەمانی زۆرانبازی لە جیهاندا
  • پسپۆڕێک: ئێران هیچ بەرنامەیەکی بۆ خۆپاراستن لە بومەلەرزە نییە
  • لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە نەیشابور 40 کەس بەهۆی غازەوە ژەهراوی بوون

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button