مەسرور بارزانی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق وەک دوا کارتی فشار دەهێڵێتەوە

بەگوێرەى راپرسیەک، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێیان باشە هەرێمەکەیان هەڵبوەشێتەوە و پەیوەست بن بە حکومەتی ناوەندەوە

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، شەممە، 18ی شوباتی 2023

شەرقولئەوسەت

  • بەرپرسێکی ئەمریکا: ئێران دەرفەتى گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەدەستداوە
  • سەدر لە ئاستی ناوخۆی عێراق بێدەنگە و داوای هەڵگرتنی ئابڵوقەی سەر سوریا دەکات
  • خۆپیشاندانەکانی ئێران دوای چەند هەفتەیەک بێدەنگی بە چری دەستیپێکردووەتەوە

سەباح

  • راپرسیەک: هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێیان باشە هەرێمەکەیان هەڵبوەشێتەوە و پەیوەست بن بە حکومەتی ناوەندەوە
  • دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردن دووبارە ناکۆکی دروستدەکات لە پەرلەمانی عێراق
  • بومەلەرزەکەی تورکیا کاریگەری لەسەر بەنداوی دوکان نەبووە

عەرەب

  • هەولێر پەنا بۆ پاریس دەبات دوای سەختبوونی گەیشتن بە ئەنجام لەگەڵ بەغداد
  • مەسرور بارزانی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق وەک دوا کارتی فشار دەهێڵێتەوە
  • ئاوارە سورییەکانی تورکیا دوای بومەلەرزەکە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان

قودسی عەرەبی

  • 33 هەزار وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان داوای دامەزراندن دەکەن
  • ماکرۆن گوێبیستی ئەنجامی گفتوگۆی نێوان بەغداد و هەولێر بوو، جەختیکردەوە لە پاراستنی سەروەری عێراق
  • لیبیەکان یادی دوانزە ساڵەی شۆڕشی شوبات دەکەنەوە

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button