پۆلیسی بەرازیل ژنێکی دۆزییەوە کە 20 ساڵە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا زیندانیکراوە

زووم، ئاژانسەکان:

کارلۆس براگا، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرازیل رایگەیاندووە، پێنجشەممەی رابردوو پۆلیس هەڵیکووتاوەتە سەر ماڵی ژنێک بەناوی رۆسینالڤا دا سیلڤا، کە لەناو ژورێکی ئاسنینی تاریک و پیسدا خەوتووە و دەست و پێیەکانی بە زنجیر بەستراونەتەوە.

بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان کە رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکەدا، دەرکەوتووە پۆلیس دەچێتە ناو ماڵەکەوە و دەچنە ژورێکی ئاسنینەوە، سیلڤا تەمەن (٣٩ ساڵ)ی تێدابووە و نیشانەکانی پشتگوێخستنی پێوە دیاربووە و تەنها لە پەنجەرەیەکی شوشەوە رووناکی هاتۆتە ژوورەکە.

لە یەکێکیتر لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا پۆلیسێکی ژن مامەڵە لەگەڵ دا سیلڤا دەکات دوای ئەوەی لە ژوورەکەدا سجنکرابوو.  پۆلیس ژنەکە لە مەڵاکە دێنێتە دەرەوە لە کاتێکدا یەکێک لەو زنجیرانەی بەدەستەوە بوو کە بۆ ماوەی دوو دەیە رێگر بووە لە هەڵهاتنی لە ماڵەکە.

کارلۆس براگا سەرۆکی پۆلیسی بەرازیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پۆلیس ژنەکەی بردووە بۆ نەخۆشخانە، لەوێ تووشی برسێتی و وشکبوونەوەی لەش بووە، دەشڵێت:  ئێستا ژنەکە “لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و چارەسەری بەدخۆراکی توند وەردەگرێت”.

دوای رووداوەکە پۆلیس دایکی دا سیلڤای و کەسێکیتری دەستگیرکرد، دوای ئەوەی سەلمێندرا کە ئەوان دەستیان هەبووە لە دەستبەسەرکردنیدا بۆ ماوەی 20 ساڵ.

بەگوتەی سەرۆکی پۆلیسی بەرازیل: ” کاتێک پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکە دایکی ژنە سجنکراوەکە لەژێر کاریگەری مەییدا بووە و دەستگیرییان کردووە”.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە دا سیلڤا ٢٠ ساڵ لەمەوبەر دوو منداڵەکەی لەدەستداوە، لە ئەنجامدا تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە.

پۆلیس بەرازیل رایگەیاندووە، دایکەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا رایگەیاندووە، بەهۆی نەخۆشی دەروونییەوە بەو شێوەیە کچەکەی سجنکردووە لە ماڵەکەیدا

دایکی داسیلڤا لە لێکۆلینەوەکاندا گوتوویەتی:، کچەکەی نەخۆشی دەروونی هەبووە ئەمەش وای لێکردووە بەشێوەیەکی توندوتیژانە مامەڵە لەگەڵ کەسانی دەووروبەری بکات سجنکردنی کچەکەشی تاکە رێگە بووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رەفتارە توندوتیژەکانی بەرامبەر بە کەسانی دیکە”.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button