روسیا نیوەى تانکەکانى لە جەنگى ئۆکراین “لەدەستداوە”

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانى ئەمڕۆ، 16ى شوباتى 2023

یو ئێس ئەى تودەى

  • ئەو سێ باڵۆنەى بەمدواییە لە ئەمریکا خرانەخوارەوە هیچ مەترسییەکیان لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە نەبووە
  • پۆلیسی ئەمریکا تاوەکو ئێستا بەدواى هۆکارى روداوى تەقەکردنەکەى ویلایەتى مێشیگندا دەگەڕێت، کە سێ خوێندکارى زانکۆ کوژران
  • 10%ـى ئەو دەرمانانەى لەم چەند ساڵەدا لە ئەمریکا دروستکراون بەهۆى خراپی کوالێتیان دامەزراوەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکا رەتیکردنەوە

گەڵف نیوز

  • شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکى ئیمارات بڕیاریدا 50 ملیۆن دۆلارى دیکە بۆ زیانلێکەوتووانى بومەلەرزەکەى سوریا دابینبکات
  • جێگرى سەرۆکوەزیرانى ئیمارات لە دواى کۆتاییهاتنى لوتکەى جیهانى حکومەتەکان رایگەیاند، دوبەى هاوسەنگى لەنێوان ژینگە و وزە رادەگرێت
  • بەمنزیکانە رۆبۆت بۆ گەیاندنى خواردن بە هاوڵاتیان لە دوبەى بەردەستدەبێت

چاینە دەیلى

  • چین بەنیازە ئەمساڵ دوو تیمى دیکە رەوانەى وێستگەى ئاسمانى تیانگۆنگى چینى بکات
  • پاشئەوەى دوێنێ ئەمریکا شەش دامەزراوە و کۆمپانیاى چینى خستە لیستى رەشەوە، چین هەنگاوى دژ بەو بڕیارە دەگرێتەبەر
  • پیشەسازى ئامێرسازى لە چین بەهۆى سوککردنى رێکارەکانى کۆرۆنا لەمساڵدا 5% گەشەى کردووە

گاردیان

  • نیکۆلا ستێرجییۆن، سەرۆکوەزیرانى سکۆتلەندا دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت، بەرگەى ئەو ئەرکە قورسە ناگرێت
  • بەگوێرەى گوتەى شرۆڤەکاران، روسیا نیوەى تانکەکانى لە جەنگى ئۆکراین لەدەستداوە
  • لەنیوزلەندا بەهۆى زریان و لافاو پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و بارى نائاسایی راگەیەندراوە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button