وەزیری دارایی ئێران: دەوڵەت و کەرتی تایبەت متمانەیان بە یەکدی نەماوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانى ئەمڕۆ، 15ی شوباتی 2023

ئاسیا

  • رێژەی سوودی بانکی ئێران زیادی کردووە
  • وەزیری دارایی ئێران: دەوڵەت و کەرتی تایبەت متمانەیان بە یەکدی نەماوە
  • ئەمریکا موشەکێکی پێشکەوتووی بە سەرکەوتوویی تاقیکردەوە

ئافتاب

  • سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای تاران: هاتوچۆی تاران بەتەواوی قفڵ بووە
  • پارێزگاری تاران: ساڵانە 5٪ی دانیشتوانی تاران زیاد دەکات
  • ئێران بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی نێوان تورکیا، سوریا و رووسیادا دەکات

ئیتلاعات

  • نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: ئێران دەتوانێت بەرگریی لەخۆی بکات
  • پەرلەمان شەش مانگ مۆڵەتی بە وەزارەتی پیشەسازی داوە پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکان بکات
  • ئەنجومەنی پارێزگای تاران رازی بووە شارەوانی موڵکی دەوڵەت بفروشێت

جمهوری ئیسلامی

  • وەزیری ئیتلاعات داوا لە دراوسێکانی ئێران دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان خۆیان لە ئیسرائیل بەدووربگرن
  • وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان داوا لە هاوڵاتییانی دەکات سەردانی ئێران نەکەن
  • وەزارەتی تەندروستیی ئێران پێویستی بە 77 هەزار کارمەندی دیکە هەیە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button