بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، زیاتر لە 28 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، سەدان هەزار کەسیش پێویستییان بە هاوکاریی مرۆییە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە ئینگزییەکانى ئەمڕۆ، 12ى شوباتى 2023

سەندەی مۆرنینگ پۆوست

  • تورکیا لەدۆخێکی پێویستیدایە بۆ دابیکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ رزگاربووانی بومەلەرزەکە
  • لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەنجامدانی تێستی ناچاری خوێندکارانی قوتابخانەکانی چین هەڵدەگیرێت
  • چین چاوی لەوەیە وەک تاقیکردنەوەیەک، گرێبەستی بازرگانی بێ سانسۆر لەگەڵ ئەمریکای باشوردا بکات

هائارێتز

  • بۆ شەشەمین هەفتە، خۆپیشاندان دژی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ بەردەوامە و خۆپیشاندەران حکومەت بە “تاوانباری دیکتاتۆر” ناو دەبەن
  • لە روداوێکی تەقەکردندا لە قودس، دوو منداڵی برای یەکتر گیانیان لەدەستدا و تەقەکەرەکەش کوژرا
  • لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین، ئەشکەوتێک دۆزراوە کە جیلەکانی پێشوو بۆماوەی 6 هەزار ساڵ وەک حەشارگەیەک بەکاریان ‌هێناوە

گەڵف نیوز

  • بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، زیاتر لە 28 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، سەدان هەزار کەسیش پێویستییان بە هاوکاریی مرۆییە
  • ئەمریکا تەنێکی بە قەبارەی ئۆتۆمبێلێک لە ئاسمانی ئەلاسکا خستەخوارەوە
  • لەدوای بڕیاری کەمکردنەوەی کڕینی نەوتی روسیا، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

سەندەی تەلەگراف

  • بەرپرسانی باڵای جەنگیی بەریتانیا خەریکی تاوتوێکردنی پلانێکن بۆ دروستکردنی چەکی بەریتانی لە ئۆکراین
  • ئەو سیستمە ئۆنلاینەی کە بۆ پێدانی راوێژی پزیشکی و کەمکردنەوی فشاری سەر نوخۆشخانەکان دانراوە لە بەریتانیا، تەنها 12 کاتژمێر ستافی کارکردنی هەیە
  • بەریتانیا بەنیازە لەبارەی پرۆگرامێکی تایبەت بە لیکۆڵینەوەی زانستی لەگەڵ ئەمریکا و یابان رێکبکەوێت و پشت بکاتە ئەوروپا

هەواڵی زیاتر

Back to top button