رۆژنامە ئینگلیزییەکان: پەیوەندییە بازرگانییەکانى ئەمریکا و چین لە گەشەسەندندایە

یوئێس ئەى تودەى

  • بایدن لە گوتارى ساڵانەیدا نیازى خۆکاندیدکردنەوەى بۆ هەڵبژاردنەکانى 2024ى سەرۆکایەتى ئەمریکا نیشاندا
  • کات بەرەو کۆتایی دەڕوات بۆ گەڕان بەدواى ئەو کەسانەى لەژێر داروپەردووى باڵەخانەکاندا ماون لە تورکیا و سوریا
  • “درۆکانى پۆلیسى شیکاگۆ بۆ بە ئەنقەست دەستگیرکردنى خەڵک ژیانى چەندین کەسى بێتاوانى وێران کردووە”

چاینە دەیلی

  • سەربارى گرژییەکانى نێوانیان، پەیوەندییە بازرگانییەکانى ئەمریکا و چین لە گەشەسەندن دایە
  • تیمەکانى رزگارکردنى چین تائێستا شەش کەسیان بە زیندوویی لەژێر باڵەخانە روخاوەکانى تورکیادا رزگارکردووە
  • لە پاش هەڵگرتنى رێکارەکانى خۆپارێزى کۆرۆنا، شانۆى سەر شەقام لە چین دەستپێدەکاتەوە

گەڵف نیوز

  • ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى بومەلەرزەکەى تورکیا و سوریاوە گیانیان لەدەستداوە 21 هەزارى تێپەڕاند، هەزاران کەسیش بێ ماڵ و حاڵن
  • گەورەترین پێشەنگەى فۆتۆگرافى لە جیهاندا لە ئیمارات دەکرێتەوە
  • سەرۆکى ئیمارات داوا دەکات نوێژى مردوو بۆ قوربانیانى بومەلەرزەکەى تورکیا و سوریا بکرێت

تایمز

  • بەریتانیا 2.3 ملیار پاوەن سزا دەداتە ئەوروپا پاشئەوەى رێگەى دابوو جلوبەرگ و پێڵاوى کۆنەى چینى بە قاچاخ بهێنرێتە ئەوروپا
  • مانگى داهاتوو پادشاى بەریتانیا سەردانى ئەڵمانیا دەکات و گوتارێک لە بەردەم پەرلەمانتارانى وڵاتەکە پێشکەش دەکات
  • ئۆکراین وەکو ئامادەکارییەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى کریمیا، بەنیازە موشەکەکانى بەریتانیا بەکاربهێنێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button