دەمیرتاش: کەس دەزانێت ئەردۆغان لە کوێیە؟

دەمیرتاش پەیامێکى بلاوکرەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش، رەخنە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەگرێت و بە “خەمسارد” ناوى دەبات بەرامبەر زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا کە بە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە تویتێکی لەبارەی هەڵمەتی رزگارکردنی و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویست بوو ئەردۆغان لە ناوەندی مێزی قەیرانەکان بووایە و یەک ساتێک لەو ناوەندە دانەبڕایە.

دەمیرتاش گوتی “پێوسیت بوو سەرۆککۆمار هەموو سەری کاتژمێرێک زانیاری بڵاوبکردایەتەوە و وردەى بە هاوڵاتیان بدایە، بەڵام کەس دەزانێت لە کوێیە؟

دەمیرتاش بە حەوت خاڵ پێشنیازی خۆی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان دەربڕی کە بەم شێوەیەیە:

  • رزگارکردنى هاوڵاتیان پێویستی بە کار و هەوڵێکی زیاترە، لەبەرئەوەی بە هەزاران هاوڵاتی لەژێر باڵەخانە روخانەکاندان.
  • 85 ملیۆن کەس یەکیان گرتووە، بۆ تێپەڕاندنى “چەقبەستوویی سیستمی تاکڕەوی، ناتوانایی و ریسوای سیستمەکە و هەوڵی رزگارکردن دەکەن”.
  • هەر لە سەرەتادا پێویست بوو سەرفەربەرلیک (کارى پێکەوەیی) رابگەیەندرایە، ئێستاش دەتوانرێت رابگەیەندرێت. تاوەکو ئیستاش هەزاران باڵەخانە هەیە کە کاریان تێدا نەکراوە. پێویست بوو هەموو کەرەستەکانی بیناسازی کۆمپانیا گەورەکان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان رەوانە بکردبانایە کە چەندین ساڵە ئەو کۆمپانیایانە رەنج و خوێنی گەل دەخۆن.

  • پێویست بوو هەموو رێگەکانی نێوان ناوچە زیانلێکەوتووەکان، دابخرانایە و بە تەنیا تیمە فریاگوزاریەکان هاتوچۆیان بکرادایە و لە ئێستاشدا دەتوانرێت ئەو بڕیارە بدرێت.
  • سەرۆکی دەزگای کارەساتە سروشتیەکان، لەبری ئەوەی هەموو سەرە کاتژمێرێک داوای کۆمەکی ماددی بکات، پێویست بوو کەسانی خۆبەخشی رێبکخستایە و رەوانەی ناوچە زیانلێکەووەکانی بکردایە.
  • پێویستبوو سەرۆککۆمار هەموو سەری کاتژمێرێک زانیاری بڵاوبکردایەتەوە و هۆشداری بدایە و ورەى بە هاوڵاتیان بدایە. بەڵام کەس دەزانێت لە کوێیە؟
  • هەواڵی رزگارکردنی ژمارەیەک برا و خۆشکمان لەژێر باڵەخانە روخاوەکاندا لە دوێنێ شەودا، ئەوەمان پێدەڵێت کە پێویستە هاوکاریەکان زیاد بکەین و مێشکی هاوبەشیان بخەینەکار. تکا دەکەم زیاتر هاوکاریەکان رێکبخەن و هیچ نەبێت ئەمڕۆ برا و خۆشکەکانمان رزگار بکەین.

هەواڵی زیاتر

Back to top button