باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی لە تورکیا

زووم

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی، لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی لە تورکیا ئاگاداریان دەکاتەوە و پێیان دەڵێت، “خۆتان بپارێزن”

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، دەڵێت، ئەگەری هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کڵێسا، کەنیسە و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان لە ئەستەنبوڵ لەئارادایە و دەسەڵاتدارانی تورکیاش لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن

بە گوێرەی راگەیەنراوێکی باڵیۆزخانەکە، ئەو ناوچانەی ئەستەنبوڵ مەترسیی زیاتریان لەسەرە، کە بیانییەکان سەردانیان دەکەن، بۆنموونە ناوچەکانی بیئۆغلۆ، گالاتا، تەقسیم و ئیستیقلال

پاش سووتاندنی قورئان لە سوید، ئەمە دووەمجارە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە هۆشداریی دەداتە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی تورکیا و لە مەترسی “کردەوەی تیرۆریستی” ئاگاداریان دەکاتەوە

هەفتەیەک بەر لە ئێستا و لە 21ی کانونی دووەمی 2023، راسمۆس پالودان، چالاکی سویدی-دانیمارکی کە پێشتریش بە تۆمەتی رەگەزپەرستی تۆمەتبارکرابوو، بە بەرچاوى پۆلیسەوە قورئانی سوتاند، لە خۆپیشاندانێکدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم.

راسمۆس قورئانەکەى سوتاند

گرژییەکانى نێوان تورکیا و سوید تاڕادەیەک رەهەندێکى مێژووی هەیە، بەمدواییە بەهۆى ڤیتۆى تورکیا بۆ ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ گرژییەکان زیاتربوون و خۆپیشاندان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم ئەنجام دەدرێت

روداوی سوتاندنی قورئان، کاردانەوەی توندی وڵاتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێنا

هەواڵی زیاتر

Back to top button