تانکی لیۆپارد چۆن جەنگی ئۆکراین یەکلا دەکاتەوە؟

زووم، ئاژانسەکان:

دوای رەزامەندی ئەڵمانیا، وڵاتانی پشتیوانی ئۆکراین رێکەوتن لەسەر پێدانی تانکی “لیۆپارد2” بە ئۆکراین، بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە دژ بە روسیا.

شتێفن هیبەشتخایت، گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، 14 تانکی “لیۆپارد 2A6” لە خەزێنەی سوپای ئەڵمانیا دەدەین بە ئۆکراین

14 تانکی “لیۆپارد 2A6” لە خەزێنەی سوپای ئەڵمانیا دەدەین بە ئۆکراین

شتێفن هیبەشتخایت، گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراین،  روسیا توشی شۆک بوو بە هۆی توانا جەنگیەکانی ئۆکراین، ئێستا دوای 11 مانگ کیێڤ دەڵێت، پێویستمان بە زرێپۆشی قورستر هەیە بۆ شەڕی دژی لەشکرکێشی روسیا.

ئۆکراین دەڵێت ، مۆسکۆ بەنیازە لە چەند مانگی داهاتوودا هێرشێکی نوێی فراوان بۆسەر وڵاتەکەى دەستپێبکات و تانک و زرێپۆشی بەهێزتر بەکاربهێنێت.

کیێڤ و زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی پێیانوایە ئەگەر روسیا لە بەرەکانی شەڕدا بە هێرشە دژە هێرشەکانی ئۆکراین شکستی پێبهێندرێت، ئەوا شەڕەکە خێراتر کۆتایی دێت.

مەبەست لە ناردنی تانکەکانی ڕۆژئاوا، بەرزکردنەوەی تواناکانی سوپای ئۆکراینە

ئۆکراین خاوەنی سەدان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانکی بەرگرییە، کە پێشتر سوپای وڵاتەکەی خاوەنی بووە، هەروەها تانکی هێرشبەری سەردەمی سۆڤیەتی دەستکەوتوە، لەوانە تانکی کۆنی وەک T72 و T80 کە ئۆکراین لە کاتی کشانەوەی هێزەکانی روسیا دەستی بەسەدا گرتون.

مەبەست لە ناردنی تانکەکانی ڕۆژئاوا، لەنێویاندا لیۆپاردی ئەڵمانی، بەرزکردنەوەی تواناکانی سوپای ئۆکراینە بۆ دەستپێکردنی هێرشی بەرپەرچدانەوەی روسیا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان.

لیۆپارد2 تانکێکى سەرەکی جەنگییە، کە لە ئەڵمانیا دروستکراوە، مەوداکەى نزیکەی 500 کیلۆمەترە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، خێراییەکەی 68 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، تۆپی 120 ملمى لەسەرە، لەگەڵ دوو دۆشکەی سوک، کێشەکەى بەبێ تۆپ 55 تۆنە

 

تانکی لیۆپارد2 چیە و بۆچی ئۆکراین داوا دەکات؟

ئۆکراین دەتوانێت لە ڕێگەی ناوچەی دۆنباسەوە ڕێڕەوێک بەرەو کریمیا بکاتەوە، هەروەها دەتوانێت بەم تانکە شەڕکەرە پێشکەوتووانەی ڕۆژئاوا بەربەستێکی زرێپۆش دروست بکات کە تێپەڕاندنی قورسە و ئەوەش دەبێتە پێشەکییەک بۆ هێرشی هێزەکانی ئۆکراین بۆ شکاندنی هێڵەکانی بەرگری ڕووسیا تا گەیشتنیان بە ماریۆپۆل، بەگشتی ئەم تانکانە بەشدار دەبن لە کردنەوەی ڕێگا بۆ پێشکەوتن بە هەر ئاراستەیەکدا بێت.

100 تانکی لیۆپارد ئامادەن بگەیەندرێنە ئۆکراین لەلایەن 9 وڵات، دابینکردنى تانکەکان لە هەر وڵاتێکەوە بێت بۆ ئۆکراین پێویستى بە مۆڵەتى ئەڵمانیاى دروستکەریى هەبوو.

هەواڵی زیاتر

Back to top button